7/10/2018 06:01 PM

خانمە هونەرمەند كەویار گۆرانی نیوە شەو بڵاو دەكاتەوە

خانمە هونەرمەندی لاو كەویار هادی لەنوێترین بەرهەمی خۆیدا گۆرانی  "نیوە شەو " بڵاو دەكاتەوە .تۆماركردنی گۆرانیەكە لە ستۆدیۆی رادیۆی خاك لەلایەن هونەرمەند عەلی عەتاوە تۆماركراوە .

هونەرمەندی میوزیسیان رێبین سالار كاری ئامادەكردنی میوزكی گۆرانیەكەی بۆ كردووە .هۆنراوەی گۆرانیەكە لە لایەن محەمەد عومەر عوسمانەوە نوسراوە كە ناسراوە بە ژەنەراڵی پایز.

ئاوازی گۆرانیبەكە لەلایەن هونەرمەند (عەدنان كەریم)ەوە دانراوە .گۆرانیەكە كاری وێنەگرتنی تەواوبووەكە رێباز مۆتابچی ئەوكارەی بۆ ئەنجام داوە .

 

لەلێدوانێكیدا بۆ سایت و پەیجی خاك ئارام حەسەن كە كاری دەرهێنانی كلیپەكەی  كردووە رایگەیاند "جیاوازی ئەم بەرهەمە لەوەدایە كە بەهۆی جیاوازی سیناریۆكەیەوە ناچاربوین كە لۆكەیشنێكی تایبەت بە كلیپەكە دروست بكەین و كارەكەی تێدا بەرهەم بهێنین" .

ئارام حەسەن لەبەردەوامی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە "دیزاینی كارەكە (روز محەمەد ئەنجامی داوەو ئار دایرێكشنی بەرهەمە كە رێكار بەرزان  جێبەجێی كردووە" .
چاوەرێ دەكرێت بەم زووانە لە كەناڵە ناوخۆییەكانی كوردستان و چەند كەناڵێكی بیانی  بڵاو بكرێتەوە .

خاك\كاروان محەمەد







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved