به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی دوو نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خات. ئاریان عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له شوێنه‌كان، هه‌ردوو نۆرینگه‌ی خه‌بات له گه‌ره‌كی خه‌بات، نۆرینگه‌ی راپه‌ڕین له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین و ده‌رمانخانه‌ی رۆیاڵ له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێن. وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مۆڵه‌تی نۆرینگه توانای فرۆشتنی ده‌رمانی سنورداره‌و ناتوانێت هه‌موو جۆره ده‌رمانێك بفرۆشێت، به‌تایبه‌ت ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و ده‌روونییه‌كان. راشیگه‌یاند: نۆرینگه‌ی خه‌بات مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌بووه‌و ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نیشی فرۆشتووه. به‌هه‌مانشێوه له نۆرینگه‌ی راپه‌ڕین ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و ده‌روونیيه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و به هاووڵاتیان فرۆشراوه‌و به‌هۆی هه‌بوونی زیاتر له هه‌شتا پارچه ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچووش ده‌رمانخانه‌ی رۆیاڵ داده‌خرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو نۆرینگه‌كه‌و ده‌رمانخانه‌كه داخران و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure