مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كتێبخانه‌ی زانكۆی ئیشتوتگارتی ئه‌ڵمانیاو زیان به نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كتێب ده‌گه‌یه‌نن. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه: گومانده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئاوه‌ڕۆوه هاتبن، مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كتێبخانه‌ی زانكۆی ئیشتوتگارت و 7800 كتێب هێنده زیانیان پێگه‌یه‌نراوه سوودی خوێندنه‌وه‌یان نه‌ماوه. روونیشكراوه‌ته‌وه: مشكه‌كان ئه‌و كتێبانه‌یان جویوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندووه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 200 هه‌زار یورۆ. هاوكات به‌رپرسانی زانكۆكه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه: كتێب و به‌ڵگه‌نامه به‌نرخه‌كان هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یه‌نراوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure