به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵی كۆچی دوایی رۆشنبیر‌و مێژوونوسی كورد مامۆستا كه‌ریم زه‌ند، مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 10-10-2018 له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی یادی یه‌كه‌مین ساڵی كۆچی دوایی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند ده‌كرێته‌وه. كه‌ریم زه‌ند ساڵی 1924 له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی له‌دایكبووه. خوێندنی ئاینیی و ناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واوكردوه‌و ساڵی 1944 خانه‌ی مامۆستایانی به‌غدای ته‌واوكردووه. ساڵی 1946 به‌شداری له كۆماری مه‌هاباد كردووه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستای زمانی كوردی بووه. دواتر له‌دوای روخانی كۆماری مه‌هاباد چووه‌ته یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. كه‌ریم زه‌ند خاوه‌نی ده‌یان كتێب و بابه‌تی به‌هێزه كه گرنگترینیان بریتین له : كتێبی تۆماری ته‌مه‌ن كه له 5 به‌رگ پێكهاتووه، كتێبی ئینجیلی كردووه به كوردی. سه‌عات 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 10_10_2017 له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی كۆچی دوایی كرد. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure