8/10/2018 09:47 AM

سەنتەرێکى نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک لە گەرمیان دەکرێتەوە

رۆژی 7-10-2018 لە سەردانێکەیدا بۆ گەرمیان، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان چاویکەوت بە گروپێک خانمى خۆبەخش کە کاردەکەن بۆ کردنەوەى سەنتەرێک بۆ خۆپاراستن و هۆشیارى تەندروستى  لە نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک.

ئەندامانى گروپەکە باسیان لەوە کرد (قوباد تالەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەریمى کوردستان) لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبووەتەوەو داوایان لێکردووە سەنتەریکى تایبەت بە پشکنین و هۆشیارى و خۆپاراستنى تەندروستى لە نەخۆشى شیرپەنجەى مەمک لە گەرمیان بکریتەوە.

جێگرى سەرۆکى حکومەت بەڵینى کردنەوەى سەنتەرێکى هاوشێوەى پێداون و بڕیاریداوە بەجددیەوە کاربکریت بۆ کردنەوەى.

لاى خۆشییەوە د.ڕیکەوت حەمەرەشید وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەریم، بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیانى ڕاسپارد کە دەرخستەیەک بۆ کردنەوەى ئەو سەنتەرە لە سنوورى گەرمیان بکات بۆ ئەوەى دەستبەجی بڕیارى لەبارەوە بدرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved