به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه لیژنه‌ی ریستۆرانت له مانگی ئه‌یلولدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ریستۆرانت و كافتریا‌و گازینۆی داخستووه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كانه‌كه‌ش ده‌ڵێت لیژنه‌كه به‌دواداچوون بۆ كافتریاكانی نێرگه‌له ده‌كات. هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له مانگی ئه‌یلولدا زیاتر له (187) سه‌ردان كراوه كه (29) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌و ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (140) كیلۆگرام خواردنی خراپ له‌و شوێنانه‌دا گیراوه، هه‌روه‌ها (3) شوێن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنمایه ته‌ندروستی، بازرگانی و ڤێتێرنه‌ری-یه‌كانه‌وه داخراون. وتیشی: له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كانی تێدایه، مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌و شوێنانه وتراون، به‌ڵام یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته كافتریاكانی نێرگه‌له پابه‌ندبن پێوه‌ی، رێگریكردن له مناڵی خوار هه‌ژده ساڵه‌و نابێت نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش بكرێت، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رجه‌كانی كاركردنه‌وه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داده‌خرێت. راشیگه‌یاند: له مانگی ئه‌یلولدا بڕێكی زۆر خۆراك و مادده‌ی نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، پاش ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌ی له‌ناوبردن له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناویبردووه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure