8/10/2018 11:00 AM

وێنه‌و زانیاری.. نامۆترین رووباره‌كانی جیهان

چه‌ندین رووبار له‌ جیهاندا هه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ سووده‌كانیان بۆ مرۆڤ و كشتوكاڵ و ژیانكردن، دیمه‌نێكی جوان و ناوازه‌ش به‌ جیهان ده‌به‌خشن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و رووبارانه‌ جیاوازن و شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشیان هه‌یه‌و به‌ نامۆ ناوده‌برێن.

وێنه‌و زانیاری له‌باره‌ی نامۆترین رووباره‌كان له‌ ماڵپه‌ری سیدتی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش:

1- رووباری (ریو تینتو الاحمر): له‌ باشووری ئیسپانیا، ره‌نگێكی سوورو ناوازه‌ی هه‌یه‌و كاتێك سه‌یری ده‌كه‌یت هه‌ستده‌كه‌یت له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری زه‌وی ده‌كه‌یت.

2- رووباری (كانو كریستال): ئه‌م رووباره‌ له‌ كۆڵۆمبیایه‌و پێنج ره‌نگه‌.

3- رووباری (الاصفر): ئه‌م رووباره‌ له‌ چینه‌، پێنجه‌م درێژترین رووباری جیهانه‌، ده‌كه‌وێته‌ نێوان چیای بیانكالاو ده‌ریای بوهای.

4- رووباری (الشاطی الاحمر): ئه‌م رووباره‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری بانجین له‌ چین، به‌هۆی قه‌وزه‌كانی ناویه‌وه‌ ره‌نگێكی جوانی زۆر سه‌وزی هه‌یه‌و كه‌ناره‌كانی زه‌رده‌، له‌مانگی 4ی ساڵیشدا به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌ ره‌نگی قه‌وزه‌كانی سوور ده‌بێت.

5- رووباری (بورتو برنسیسا): ئه‌م رووباره‌ له‌ فلیپینه‌، ده‌كه‌وێته‌ ژێر چیایه‌كی كلسی، هه‌روه‌ها درێژترین رووباری ژێر زه‌وییه‌.

6- رووباری (قلعه‌ القطن): ئه‌م رووباره‌ له‌ توركیایه‌، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتوگوزارییه‌، به‌هۆی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌دایه‌ هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌كاریده‌هێنن، جگه‌له‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌.

خاك - لانه‌ كاشان









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved