8/10/2018 04:59 PM

مەزارەكانی گەورە شاعیرانی كورد نۆژەنكرانەوە

 

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا، بەشێوەیەكی دور لەشارستانی و بەشێوەیەكی نەشیاو مەزارەكانی سالم و كوردی و ئەمین زەكی بەگ تێكشكێنران، لە هوڵێكی نوێدا خەمخۆران و دڵسۆزانی گەلەكەمان توانیان سەرلەنوێ ئەو مەزارانە نۆژەنبكەنەوە.
لە لێدوانێكدا هونەرمەند زاهیر سدیق سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەكە ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی 1998 لەسەر ڕاسپاردەی خۆالێخۆشبوو مامۆستا حەمەبۆر دەزگای خاك لەسەر ئەركی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد ئەم مەزارانەی نۆژەنكردەوە. بەڵام بەهۆی ئەو دیاردە نەشیاوەو دورلەشارستانیەی ڕوبەڕووی كێلەكانی گۆڕی ئەومنەوەرانەبوەوەو دڵتەنگیەكی زۆری دروستكرد، دواجار بنەماڵەی ساحێقڕان لە ڕێگای لاهور شێخ جەنگی سەرلەنوێ ئەم مەزارانەی بە شێوەیەكی  جوانترو باشتر نۆژەنكرانەوە.
هونەرمەند زاهیر سدیق دووبارە سوپاسی خەمخۆرانی گەلەكەمان بەگشتی و هەموو ئەو كەسانەی دەیانەوێت خزمەتی ئەدەب و فەرهەنگی گەلەكەمان بكەن.
خاك- هێمن كاكەیی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved