9/10/2018 05:26 PM

تاعونی گەل لە سلێمانی نمایش دەكرێت


شانۆیی (تاعونی گەل) كە باس لە ئازارەكانی كۆمەڵگە دەكات، ئەم بەرهەمە بە سەرپەرشی هونەرمەند (حەمە عەلی خان) بڕیار وایە 13ی 10ی ئەم مانگە  دەست بە نمایش كردنی بكرێت لەكارگەی جگەرە لەسلێمانی. ئەم شانۆیی یە لە نوسین و دەرهێنانی ژیر ناشادە، هونەرمەند حەمە عەلی خان سەرپەرشتیاری شانۆییەكە دەكات. ستافی ئەم بەرهەمە دوو مانگ دەبێت لە هۆڵەكانی شانۆ پڕۆڤەی لەسەر دەكەن. 
نوسەری ئەم دەقە شانۆییە سوودی لە بەرهەمەكانی نووسەری بەناوبانگی فەرەنسی (ئەلبێرت كامۆ) وەرگرتووە و هەر خۆشی كاری دەرهێنانی بۆ دەكات. هاوكات كاروان سۆفی هونەرمەند و نوسەر شیعرێكی ئەلبێر لە بەشێكی نمایشی شانۆكەدا دەیخوێنێتەوە. ئەم (تاعونی گەل) نیشاندانی ئازار و نەهامەتی كۆمەڵگەیە بڕیارە لەسەر ستەیجی شانۆ نمایشی ئازاری گەل بكرێت. لە شانۆییەكەدا سێ ئەكتەر ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت كە لە دوو كچ و كوڕێك پێكدێن ئەوانیش (حەمە حوسێن و پروشە محەمەد و شانا و كۆساڵان)ە. وابڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ نمایشبكرێت و پێشوازی لە بینەرەكانی بكات.
بە سەرپەرشتی : مامۆستا حەمە عەلی خان
نوسین و دەرهێنان: ژیرناشاد
بەڕێوبەری شانۆ: هێڤار نەجات
نواندن: حەمە حووسێنی، شاناو كۆساڵان، پرووشە محمد .
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved