10/10/2018 08:44 AM

نادیا موراد ده‌چێته‌ كۆشكی سپی

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، چالاكوانی كوردی ئێزیدی نادیا موراد له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپی پێشوازيكرا.

مایك پنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ تویتێكیدا رایگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ راوێژكار ئیڤانیكا ترامپ له‌ كۆشكی سپی پێشوازیمان له‌ كچه‌ چالاكوان نادیا موراد كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه‌: قاره‌مانیه‌تی و لێهاتوويی نادیا ئیلهاكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌ستی داعش بوون.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved