ئینگر ماریا مالكه، ژنه نووسه‌ری دیاری ئه‌ڵمانیا ده‌بێته خاوه‌نی باشترین كتێبی ساڵی ئه‌ڵمانیا به‌ناوی "ئه‌رخه‌بیل". له‌میانه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا، ئینگر ماریا مالكه نووسه‌ری دیاری ئه‌ڵمانیا، به رۆمانی ئه‌خه‌ربیل "كۆمه‌ڵگه‌ی دورگه‌كان" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ئه‌ده‌بیات و زمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. به‌پێی وته‌ی هه‌ڵسه‌نگه‌رانی خه‌ڵاته‌كه، ئینگر له رۆمانه‌كه‌یدا كه باسی له دورگه‌ی تنریف كردووه، ژیانی داگیركاری سه‌ده‌ی بیسته‌می له‌و دورگه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو. بڕی پاداشتی خه‌ڵاته‌كه پێنج هه‌زار دۆلاره‌و دوای پێنج ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ژنێك ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستده‌هێنێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure