به مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به یاوه‌ری عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و كونسوڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی ئیتاڵی له شاری هه‌ولێر، كه‌مپی ئاشتی-یان له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت به‌سه‌ركرده‌وه. له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵییه‌وه به‌بڕی 40,000 دۆلار ده‌رمان پێشكه‌ش به بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌مپی ئاواره‌كانی ئاشتی كرا. لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاڕاسته‌كردن و رایگه‌یاند: ئه‌مه هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی سنوره‌كه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure