10/10/2018 08:56 AM

هاووڵاتیان به‌ ئۆنلاین ده‌توانن ناو و نازناویان بگۆڕن

هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ ئۆنلاین ناو و نازناوه‌كانیان بگۆڕن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی شارستانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت خۆیان مامه‌ڵه‌كانیان بۆ رێكده‌خه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه‌، تێیدا هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ ئۆنلاین داوای گۆڕینی ناو و نازناو و گواستنه‌وه‌ی تۆمار پێشكه‌شبكه‌ن و داوای ره‌زامه‌ندی بكه‌ن.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی مامه‌ڵه‌یان بۆ رێكده‌خرێت.


خاك - راگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved