رۆڵی دایكان و باوكان له هاندان و پاڵپشتیكردنی منداَله‌كانیان چۆن ده‌بێت و چۆن منداڵه‌كانمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ چوونه قوتابخانه‌و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن؟ هونه‌ره‌كانی خۆشه‌ویستكردنی قوتابخانه‌و مامۆستا لای منداڵان چین بۆ ئه‌وه‌ی به گڕوتین و حه‌زێكی زۆره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه؟ له‌مباره‌یه‌وه به‌پێی رێنماییه‌كانی رێنماییكاری ده‌روونی محه‌مه‌د جوتیار دایكان و باوكان پێویسته ڕه‌چاوی چه‌ند خاڵێك بن. دوای دابڕانێكی زۆری قوتابی له خوێندن و ژینگه‌ی قوتابخانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌كی زۆر قوتابی له ماڵه‌وه له جیهانی یاریكردن و كات به‌سه‌ربردن له كۆڵان و به پاسكیل سواری و یاری و تۆپ تۆپین و یارییه كه‌لتوورییه‌كان له‌گه‌ڵ منداڵانی گه‌ڕه‌ك و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان له سه‌ردان و گه‌شت و خۆشی، دوای كۆتایی هاتنی ئه‌وكاته‌و پێوستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژینگه‌ی قوتابخانه‌و په‌یوه‌ست بوون به یاسا‌و رێساكانی قوتابخانه‌و به‌رپرسیارێتی و خوێندن و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی خوێندن له قوتابخانه‌وه‌و ماڵه‌وه، لێره‌دا قوتابیان پێوستیان به ئاماده‌سازیه‌كی ده‌روونی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رابێنه‌وه له گه‌ڵ كه‌شی خوێندن و قوتابخانه، جا بۆیه دایك و باوكانی ئازیز پێوسته ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن. 1- پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و جوان باسی قوتابخانه بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن، منداڵه‌كان وه‌ها تێبگه‌یه‌نین كه قوتابخانه خۆشترین جێگای كات به‌سه‌ربردن و یاریكردن و خۆشیه‌كانه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان. 20- تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه به‌هۆی قوتابخانه‌وه ده‌بن به كه‌سێكی ناودارو مه‌زن، خاوه‌ن بڕوانامه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز به‌ده‌ستده‌هێنن، دواتر ده‌توانن ئه‌وانیش ببنه كه‌سێكی به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه، پێویسته ئه‌و خولیا‌و حه‌زه بخرێته ئه‌ستۆیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م له‌بیریان بێت و هه‌وڵی سه‌ره‌كی بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یان. 3- پێویسته منداڵان نه‌ترسێنرێن له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی خوشك و برا گه‌وره‌كانیان، زۆرجار گه‌وره‌كان لای منداڵه‌كان باس له ناخۆشی و ئاسته‌نگه‌كانی قوتابخانه ده‌كه‌ن، باسی بێبه‌زه‌یی و توڕه‌یی مامۆستا ده‌كه‌ن، به باسكردنی نه‌رێنی منداڵه‌كان ترسیان ده‌چێته دڵ و به‌شێوه‌یه‌ك رقیان له مامۆستا‌و قوتابخانه ده‌بێته‌وه واده‌زانن قوتابخانه شوێنی سزادان و ناره‌حه‌تیه‌كانه، بۆیه حه‌ز به خوێندن و قوتابخانه ناكه‌ن، ره‌نگه سودێكی ئه‌وتۆش له خوێندن نه‌بینن و نه‌توانن تاسه‌ر به‌رده‌وامبن له خوێندن، تاكو ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه له بیر‌و تێگه‌شتنیان ده‌رنه‌هێنرێت. 4- نابێت گه‌وره‌كان باس له قورسی ده‌رسه‌كان و بیزاری دانشتنی ناو پۆل بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له نه‌ستی منداڵان به‌رامبه‌ر به خوێندن و قوتابخانه، جا پێویسته ئه‌و هه‌ست و بیركردنه‌وه نه‌رێنیه نه‌خه‌ینه نه‌ستی منداڵه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌شیان هه‌بوو هه‌وڵبده‌ین ئه‌و هه‌سته‌یان پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه. 5- كڕینی پێداوستییه‌كانی قوتابخانه بۆ قوتابیه‌كانیان به‌وشێوه‌یه بێت كه ئه‌وان حه‌زیان لێیه‌تی، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان بۆ بكڕن كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرن و به‌ئاره‌زووی خۆیانه، هه‌روه‌ها با چۆنیه‌تی پێدانی ئه‌و پێداوستیانه به‌شێوه‌یه‌ك بێت وه‌ك سپرازێك پێیان بده‌ین، تاكو منداڵه‌كه دڵی پێخۆش بێت و به‌تامه‌زرۆییه‌وه حه‌زبكات جله‌كانی قوتابخانه له‌به‌ر بكات بڕوات بۆ قوتابخانه. 6- بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا لای منداڵه‌كه خۆشه‌ویست بكه‌ین، تاكو په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌نێوان مامۆستا‌و قوتابی دروستبكه‌ین، پێویسته دیارییه‌كی بچووك بكڕین و بیده‌نه منداڵه‌كه‌مان و پێیبڵێین بیده به خۆشه‌ویسترین مامۆستات، هانی بده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی (دیاریه‌كه) به شێوازێكی جوان و دڵخۆشكه‌رانه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه دروستبكاته‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی كه زۆری خۆشده‌وێت و له پشوی خوێندن لێی دووركه‌وتووه‌ته‌وه. خاك- تانيا ئاوارة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure