چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سمانتا ماركڵی خوشكی مێگان ماركڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌جێهێشت و به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وت به‌هیوای ئه‌وه‌ی مێگانی خوشكی "دۆقه‌ی ساسكس" ببینێت له‌پاش چه‌ندین ناكۆكی خێزانی له‌پاش هاوسه‌رگیری مێگان له‌نێوانیان روویدا. به‌پێی رۆژنامه‌ی میرۆرۆی به‌ریتانی، پاسه‌وانه‌كان نه‌یانهێشتووه سمانتا بچێته ژوره‌وه‌ی كۆشكی پاشایی و خوشكه‌كه‌ی ببینێت. سمانتا ماركڵی 53 ساڵ داوای كردبوو خوشكه‌كه‌ی ببینێت به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه، بۆیه په‌یامێكی بۆ خوشكه‌كه‌ی ناردبوو كه ئه‌گه‌ر رێگه‌ی نه‌دات بیبینێت ئه‌وا هه‌ڵوێستێكی تری ده‌بێت. هاوكات له‌مدواییه‌دا ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی مێگان ماركڵ زیاتر كراوه بۆ پاراستنی له ناكۆكییه خێزانییه‌كانی له‌مدواییه روویانداوه. خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure