كۆمه‌ڵێك دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی له‌نێویاندا ئێلی سه‌عبی لوبنانی، كۆمه‌ڵێك مۆدێلی كراسیان دروستكردووه به ته‌نووره‌ی مۆدێلی دێتا كه‌یبڵ ناسراوه كه مۆدێلی باوی 2019 ده‌بێت و یه‌كێكه له نوێترین مۆدێله دیاره‌كان و جوانی و شیكییه‌كی ناوازه‌و جیاواز له بووكه‌كانی تر ده‌به‌خشێت به بووك. كراسی بوكێنی دێتا كه‌یبڵ پێكهاتووه له كراس و ته‌نووره‌یه‌كی ته‌واو لێك جیابووه‌وه، كه دوو مۆدێلی جیاواز بۆ بوك دابینده‌كات، بوك هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌نوره‌كه له كراسه‌كه بكاته‌وه. لێره‌دا كۆمه‌لێك دیزاین و ره‌نگی جیاوازی تێدایه كه هه‌موو بوكێك وه‌كو شازاده‌یه‌ك ده‌رده‌خات. خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure