ئه‌م پرسیاره به‌رده‌وام به مێشكماندا دێت كه تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو جۆره خواردنه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون و هه‌ستیاری پێست، ئایا ئه‌م پرسیاره راسته؟ له‌پاش چه‌ندین ساڵ باوه‌ڕكردن به‌م پرسیاره، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه له‌نێو خه‌ڵك بڵاوبووه‌ته‌وه‌و راست نیه، هیچ رێگرییه‌ك نیه له خواردنی ماسی له‌گه‌ڵ شیره‌مه‌نیه‌كان و هه‌روه‌ها چه‌ندنی جۆری خواردن هه‌یه ئه‌و دوو پێكهاته‌یه پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕاستی ئه‌و قسه‌یه زیاتر ده‌رده‌خات. ته‌نها له دوو حاڵه‌تدا هه‌سیاری دروستده‌كات، ئه‌ویش لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌سیاریان به‌رامبه‌ر به گۆشتی ماسی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای هه‌رسكردنی لاكتۆزیان نیه له به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كاندا، جگه‌له‌وه ئه‌م قسه‌یه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه كه تێكه‌ڵه‌ی ماسی و شیره‌مه‌نیه‌كان پێكه‌وه دوو پێكهاته‌ی دژ به یه‌كن یه‌كیان له‌ش سارد ده‌كاته‌وه ئه‌وی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه له‌ش پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌رسكردنی ئه‌مه‌ش ته‌ها نائارامیه‌ك له هه‌رسبوونیدا دروستده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure