له‌لاره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی ئازاری مل یان به‌هۆی ئه‌نجامدانی جوڵه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به جومگه‌و ئێسكه‌كان، پزیشكی پسپۆڕی جومگه‌و ئازار د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د رێنمایی له‌ڕێگه‌ی سایتی خاكه‌وه به‌و كه‌سانه بڵاوده‌كاته‌وه تا خۆپارێزی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وانیش: 1- له‌كاتی وه‌ستان و دانیشتن: * هه‌وڵبده هه‌مووكات ملت به‌ڕێكی ڕابگریت و دووربكه‌وه له مل نوشتانه‌وه. * هه‌وڵبده ئه‌و كورسییه‌ی له‌سه‌ری دائه‌نیشیت به‌رزاییه‌كه‌ی گونجاو بێت و هه‌وڵبده نه‌نوشتێته‌وه له‌كاتی دانیشتن‌دا. * دانیشتن یاخود وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه. * ئه‌و كورسیه‌ی له‌سه‌ری دائه‌نیشیت پێویسته پشتی هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت جوت بێت به به‌شی خواره‌وه‌ی كورسییه‌كه. 2- له‌كاتی نووستن: * هه‌تا ئه‌توانیت نابێت له‌سه‌رده‌م بخه‌ویت. * پشتیه‌ك هه‌ڵبژێره مامناوه‌ند بێت. * له‌سه‌رپشت بخه‌وه یان له‌سه‌رلا. * خۆت لایه له نووستن له‌ژێر پانكه‌و سپلیت. 3- له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل: * پشتی كورسیه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێنه به‌رزاییه‌كه‌ی گونجاوبێت بۆ ملت. * باشتره پشتییه‌كی بچووك بخه‌یته پشت ملته‌وه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا. * هه‌وڵبده كورسیه‌كه‌ت نه دوور بێت، نه بۆ پێشه‌وه بێت. * هه‌وڵبده خۆت لابه‌یت له لێخورینی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ر ناچار بوویت پێویستده‌كات ماوه‌ماوه پشوو بده‌یت. 4- له‌كاتی هه‌ڵگرتنی شتی قورس: * هه‌وڵبده شتێك به‌رزنه‌كه‌یته‌وه كه له‌ئاستی سه‌ر به‌رزتر بێت و ئه‌گه‌ر به‌رزتر بوو ئه‌وه پێویسته بچیته سه‌ر كورسیه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی. * هه‌وڵبده كه ملت نه‌چه‌مێنیته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی شت له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌توانیت ته‌نها ئه‌ژنۆت بچه‌مێنیته‌وه. 5- له‌كاتی ئازاردا: * به‌كارهێنانی جه‌وه‌نه‌ی گه‌رم یان سارد. * مه‌ساجكردن به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی و به‌نه‌رمی، ئه‌توانرێت زه‌یتی نه‌عنا به‌كاربێت كه ئازارشكێنی سروشتی تێدایه. * خواردنی بیبه‌ری توون، زه‌رده‌چه‌وه، زه‌نجه‌فیل ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌ده‌ی نه‌بێت، چونكه ئازارشكێنی سروشتی تێدایه. 6- له‌كاتی وه‌رزش: * پێویسته وه‌رزش وه‌كو ڕێگاچاره حسابی بۆ بكرێت و له‌كاتی خۆیدا بكرێت. * وه‌رزشی گونجاو بكه كه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه دیاریده‌كرێت. هه‌روه‌ها وه‌رزشێك مه‌كه كه بۆ نه‌خۆشێكی تر دانرابێت و راوێژ به پزیشك بكه. * ئامانجی وه‌رزش به‌هێز كردنی ماسولكه‌كان و لابردنی هه‌ر ته‌شه‌نوجێكه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار، له‌به‌رئه‌وه تكایه گرنگی پێبده. * گوێ له جه‌سته‌ت بگره، كه‌ی هه‌ستت به ئازار كرد پشوو بده‌و پزیشكی پسپۆڕ ئاگاداربكه‌ره‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure