رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین تابلۆكانی وێنه‌كێش بانكسی "كچێك له‌گه‌ڵ میزه‌ڵدانێك" به‌ته‌واوی له‌ناوچوو، له خانه‌ی سۆزبی بۆ زیادكردن له له‌نده‌ن. نرخی تابلۆكه سه‌ره‌تا له‌نێوان 250 بۆ 400 هه‌زار دۆلاردا بووه، پاشان نرخی زیادی كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته 1.4 ملیۆن دۆلار. له‌پاش فرۆشتنی تابلۆكه، ته‌ماشا ده‌كه‌ن تابلۆكه پارچه پارچه بووه، له‌پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌مه گاڵته‌یه‌كی ناخۆش بووه‌و تابلۆكه خراوه‌ته نێو چوارچێوه‌یه‌كی ئاڵتوونیه‌وه‌و ئامێری بڕینی كاغه‌زیتێدا بووه‌و به‌ئه‌نقه‌ست دانراوه. بانكسی ئه‌م تابلۆیه‌ی له ساڵی 2006 له‌سه‌ر پارچه قوماش كێشاوه. خاوه‌نی خانه‌ی سۆزبی په‌یوه‌ندیان به فرۆشیاره‌كه‌وه كردووه‌و به یاساكان كڕیار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه واز له كه‌ره‌سته‌كه‌ی بهێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ر زیانێكی به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام دوور نیه ئه‌م رووداوه نرخی تابلۆكه به‌رزتر نه‌كاته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure