ماڵپه‌ڕی daily health post شێوازی ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی بڵاوكرده‌وه كه سییه‌كان له ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن. تێكه‌ڵه‌كه پێكهاتووه له چه‌ندین شتی ته‌ندروست وه‌ك پیازو هه‌نگوین و زه‌رده‌چه‌وه‌و زه‌نجه‌بیل: شێوازی دروستكردنی: سه‌ره‌تا لیترێك ئاو ده‌كوڵێنین و پاشان 400 گرام پیازی تێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك زه‌رده‌چه‌وه‌و كه‌وچكێك زه‌نجه‌بیلی وردكراو، پاشان تێكه‌ڵه‌كه داده‌نێین تا سارد ده‌بێته‌وه‌و پاشان پێنج كه‌وچك هه‌نگوینی تێده‌كه‌ین و باش تێكه‌ڵی ده‌ده‌ین تا سارد ده‌بێته‌وه‌و ده‌یپاڵێوین و ده‌یخه‌ینه سه‌لاجه. تێبینی: واباشتره به‌یانیان پاش هه‌ستان له‌خه‌و پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تر بخورێت و بخورێته‌وه، دوو كه‌وچك له‌و تێكه‌ڵه‌یه بخورێت، هه‌روه‌ها ئێوارانیش پێش نانخواردنی ژه‌می ئێواران به‌هه‌مانشێوه. ئه‌م تێكه‌ڵه زۆر یارمه‌تیده‌رو ته‌ندروسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وازیان له جگه‌ره هێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كیانه‌ی له‌پاش وازهێنانیان له جگه‌ره توشیان ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ كۆكه‌و به‌ڵغه‌م. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure