11/10/2018 03:27 PM

ھولیا ئافشار

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال

سەرچاوە: -( ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی ) ...

خانمە ھونەرمەندو ئەکتەری بە ناوبانگی  تورکە  کە لە ناو کوردیشدا  وەك ئەکتەتك زیاتر ئەناسرێت، لە ساڵی (١٩٦٣) لە ( بەڵك ئسیر ئێدریمیت)( balıkesır edermıt) لە دایك بووە، باوکی ناوی ( جەلال ) بووە ودایکشی ناوی ( ئەمەل) بووە، ھولیا یەکەم  مناڵی ئەم خیزانە بووە، ئەتوانێت لە( زانکۆی ئەنکەرە جمویەت ) وەر بگیرێت و پاشانیش بە سەرکەتوی تەواوی بکات، دواتر ئەبێت بە مامۆستای ناوەندی، پاش ماوەیەک ئیشکردنی لە بواری مامۆستایدا دەست ئەکاتەوە بە خوێندن ...

ھولیا ئافشار  بە ئەسڵ تورکە کورد نییە، بەڵام بەھۆی زۆری خولیای بۆ زمانی کوردی  بە تایبەتی کوردی کرمانجی لەگەل ھونەرمەندی کورد ( جوان حاجۆ) کارێکی دوێت پێکەوە دەڵێن  بە ناوی ( ئۆی جانێ) ...

 لەساڵی (١٩٧٩) ھاوسەرگیری لەگەڵ (محەمەد تێسیرلیەدلی) ( mhmed tecirliadli) پێك ئەھێنێت، ھولیا لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا لە یەك بەش ئەیان خوێند کە ئەویش بەشی ئەندازیاری بوو،بەڵام ژیانی ھاوسەرگیریان کەمی خایاند کە ھێشتا ھولیا تەمەنی ( ١٦ ) ساڵان بوو  وە دوگیان ئەبێت  بە ھۆی نەگونجانی لەگەڵ ھاوسەرەکەی بڕیاری جیابوونەوە ئەیەن ...

لە ساڵی (١٩٨١) بەرەو ئیستانبووڵ بەڕێ دەکەون لەوێ  لەگەڵ خێزانەکەیدا دەست بە ژیان ئەکەن، لە ساڵی (١٩٨٣) بەژداری لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی شاجوانیدا ئەکات و پلەی یەکەمین بە دەست ئەھێنێت...
ڕۆژێك دوای ھەڵبژاردنەکە ھولیا ناوی ئەچیتە ڕۆژنامەکان نەك لەبەر ئەوەی ھەڵبژیراوە وەک یەکەمین شاجوانی  ساڵ بەڵکو ڕەخنەی لێ دەگیرێت لەسەر ئەوەی کە زەواجی کردووە و منداڵیشی ھەیە، کە ئەمەش لە یاسای شاجوانیدا ڕێگە پێنەدراوە، ھەربۆیە ھولیا ئەو نازناوەی لێئەسەنرێتەوە ...ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەردەم ھولیادا، لەبەر جوانییە سەرسوڕھێنەرەکەی چەندین داواکادی بۆ یەتە پێشەوە لە بواری ڕیکلام و فلمدا ...

لە ساڵی (١٩٨٣) لە یەکەمین فلمدا ڕۆڵ ئەبینێت بە ناوی ( ھەرام ) ( haram )لە ساڵی (١٩٨٤ ) لە دووەم فلمد ڕۆڵ ئەگێڕێت بە ناوی ( توتکو ) ( tutku) ,لە ساڵی (١٩٨٤) لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی تورك ( ئیبراھیم تاتلسێس) ڕۆڵ ئەبینێت لە فلمی ( ماڤی ماڤی ) ( mavi mavi ) , ئەرم فلیمە لە ناو کوریدیشدا بینەرێکی زۆری ھەبوو ...
ھەر لە ھەمان ساڵدا ڕۆڵ ئەبینێت لە فلمێکی کەشدا بە ناوی ( فاتمە گوڵ)، ئەم فیلمە لەم ساڵانەی دواتردا دوبارە کرایەوە  خانمە ھونەدمەندی تورك( بێرین سات ) ڕۆڵی فاتمە گۆلی تێدا ئەبینی ، ئەمانەش کۆی ئەو فلمانەن کە ڕۆڵی تێدا گێراوە :-

‏١٩٨٣ - Haram
‏١٩٨٣- Çelik Mezar
‏١٩٨٤- Karanfilli Naciye
‏١٩٨٤- Tutku
‏١٩٨٤- Ömrümün Tek Gecesi
‏١٩٨٤- Yabancı
‏١٩٨٤ - Kaptan
‏١٩٨٤- Güneş Doğarken
‏١٩٨٤ - Ayşem
‏١٩٨٤ - Nefret
‏١٩٨٥ - Tele Kızlar
‏١٩٨٥ - Ölüm Yolu
‏١٩٨٥ - Mavi Mavi
‏١٩٨٥ - Sekreter
‏١٩٨٥- Tapılacak Kadın
‏١٩٨٥- Suçlu Gençlik
‏١٩٨٥- Paranın Esiri
‏١٩٨٦- Uzun Bir Gece
‏١٩٨٦- Dağlı Güvercin
‏١٩٨٦ - Üç Halka 25
‏١٩٨٦- Aşk Hikayemiz
‏١٩٨٦- Alın Yazım
‏١٩٨٦ - Sevda Ateşi
‏١٩٨٦ - Mavi Melek
‏١٩٨٧ - Çil Horoz
‏١٩٨٧ - Geri Dön
‏١٩٨٧ - Alamancının Karısı
‏١٩٨٧- Ziyaret
‏١٩٨٨ - Aşıksın
‏١٩٨٨ - Hülya
‏١٩٨٨ - Melodram
‏١٩٨٨ - Öğretmen Zeynep
‏١٩٨٩ - Fotoğraflar
‏١٩٨٩ - Fazilet
‏١٩٩٠ - Benim Sinemalarım
‏١٩٩٠ - Hasan Boğuldu
‏١٩٩٣ - Berlin in Berlin
‏١٩٩٥- Bir Kadının Anatomisi
‏١٩٩٩ - Salkım Hanımın Taneleri

‏٢٠٠٥- zİki Genç Kz
‏٢٠٠٥- Hababam Sınıfı Askerde

لە ساڵی ( ١٩٩٢ ) یەتە ناو بواری گۆرانی وتنەوە، چەندین گۆرانی لەو ساڵانەدا ئەچرێت ئەمانەش بەرھەماکانین :- 

‏١٩٨٨- Her şey Gönlünce Olsun
‏١٩٩٠- Hatırlar mısın?
‏١٩٩١ - Hülya Gibi
‏١٩٩٣ - Dost Musun Düşman Mı?
‏١٩٩٥- Yarası Saklım
‏١٩٩٨ - Hayat Böyle
‏٢٠٠٠ - Sevdim (single)
‏٢٠٠٢ - Aşıklar Delidir
‏٢٠٠٩ - Kişiye Özel-HauteCouture
‏٢٠١١ - Geçmiş Olsun (single)
‏٢٠١٣- Aşk Büyükse
‏٢٠١٤-  muhtesam yüz yel ...
 
ھولیا بۆ ماوەیەك لە بواری ھونەری دور ئەکەوێتەوە دەست  ئەکات بە  بواری وەرزشی (تێنس )، بە یەکێك لە خانمە ھەرە باشەکانی بواری تێنس دا ئەنرێت خاوەنی خەڵاتێ گەورەیە لەم بوارەشدا ...
 لە ساڵی ( ٢٠٠٩ -٢٠١٠) لە پڕۆگرامێك وەك ژولیەك بەشداری ئەکات بە ناوی ( یەتەنیك سیسن توکیێ ) ( yetenek sesın turkye ) بەرنانەکە ھونەریەو بۆ ھەڵبژاردنی باشترین دەنگە ، پاشانیش چەند بەرنامەیەکی کە کە ئەمانە -
- Çek Bakalım ( ھەڵی ببژێرە )...
- O Ses Türkiye ( ئەو دەنگە تورکییە)....

ھولیا ئافشار بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ ( کەیا چین ئۆڵو ) پێك ئەھێنێت ئەبێتە خاوەنی کچێك  بەناوی ( زەھرا) ... بەڵام دوای ٤ ساڵ لە تەمەنی ھاوسەرگیری بە ھۆی خیانەتی زەوجیەوە لە (کەیا) جیا ئەبێتەوە ، ھاوکات ھولیا دوابەدوای جیابونەوەی لە ھاوسەرەکەی  ئەکەێتە خۆشەرستی لەگەڵ پیاویکی بازرگانە بە ناوی ( سادێتین سەرای ) ...

ھولیا ئافشار لە ئێستادا خەریکی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکە لە کەناڵی ( ستار تیڤی ) ، پڕۆگرامەکە ھونەرمەندەکان تێیدا بانگێشت ئەکرێن و لە لایەن ھولیاوە پرسیاری ژیان و تازەترین کاریان لێ ئەکرێت ...






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved