13/10/2018 09:36 AM

چه‌ند ماسكێك بۆ وه‌رزی پایز

یه‌كێك له‌و كێشه‌ باوانه‌ی له‌ وه‌رزی پایزدا روبه‌رووی پێست ده‌بێته‌وه‌ وشكبوونه‌وه‌و قڵیشانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خانمان پارێزگاری له‌ پێستی رووخساریان بكه‌ن له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماسكه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌.

سێ جۆری ماسك بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست:

ماسكی هه‌نگوین و ماست
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ ماست
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ هه‌نگوین
*ماست و هه‌نگوینه‌كه‌ به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت، بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.
ئه‌م ماسكه‌ پێست تازه‌و شێدار ده‌كاته‌وه‌، واباشتره‌ هه‌فته‌ی سێ جار به‌كاربهێنرێت.

ماسكی شیرو نیشاسته‌و هێلكه‌
-نیو كه‌وچك نیشاسته‌
-سپێنه‌ی هێلكه‌
-یه‌ك كه‌وچك و نیو شیری وشك
*هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ به‌ پێستی رووخسارته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێن ده‌یشۆیت.

ماسكی شه‌كرو خه‌یار
- شه‌كر
-خه‌یار
*خه‌یاره‌كه‌ به‌ باشی ورد ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ شه‌كره‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كرێت تا وه‌ك هه‌ویرێكی لێدێت، ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارو به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ مه‌ساجی پێده‌كه‌یت.

ئه‌م ماسكه‌ یارمه‌تی شێداركردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات، ئه‌وانه‌ی پێستیان چه‌وره‌ ده‌توانن هه‌فته‌ی سێ جار به‌كاریبهێنن، به‌لام ئه‌وانه‌ی پێستیان وشكه‌ باشتروایه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك جار به‌كاریبهێنن.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved