مادده‌ی كۆلیسترۆڵ به‌شێوه‌ی سروشتی له‌لایه‌ن جگه‌ره‌وه به‌رهه‌مدێت. ئه‌م مادده‌یه پارێزگاری له ده‌ماره‌كان ده‌كات و شانه‌كانی خانه‌و هۆڕمۆنه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌ڵام بڕی زۆری كۆلیسترۆڵ ده‌توانێت زیانی هه‌بێت و هه‌ر به‌مهۆیه‌ش ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین له ئاستێكی گونجاو‌دا ڕایبگرین و ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی خوێنه‌وه پشكنین بۆ ئاستی كۆلێسترۆڵ بكه‌ین. له‌ڕاستیدا هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه كه ده‌ریبخات ئاستی كۆلیسترۆڵ به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خوێن، سی و دڵ و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ته‌ندروستی پێشنیار ده‌كه‌ن كه ئاستی كۆلیسترۆڵ له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا پشكنینی بۆ بكرێت و پاش ئه‌مه‌ش هه‌ر 5 ساڵێك جارێك پشكنینه‌كه دووباره‌بكرێته‌وه تا پزیشك بتوانێت چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بكات. ئاستی خراپی كۆلیسترۆڵ كه ڕه‌قبوون و ته‌سكبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی خواردنی خراپ (كه هه‌ڵگری چه‌وری زۆره) و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كێشی به‌رزو ناچالاكی جه‌سته‌ییه‌وه خراپتر ده‌بێت. ئه‌و خواردنانه‌ی كه چه‌وریان زۆره بریتین له گۆشتی ئاژه‌ڵ، خواردنی سووركراوه، شیره‌مه‌نی چه‌وری به‌رز وه‌ك شیر‌و په‌نیرو ڕۆن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure