ئه‌نجومه‌نی سێنای ئه‌مریكا، پڕۆژه‌یاسایه‌كی تێپه‌ڕكرد كه ڕێگه‌ده‌دات به حكومه‌ت تا ئه‌و درۆنانه بخاته خواره‌وه كه مه‌ترسیدارن. درۆنه‌كان یه‌كێك له ئامڕازه باوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ته‌نانه‌ت سیخوڕین كه ده‌توانن هه‌ندێكجار مه‌ترسی گه‌وره بۆسه‌ر ئاسایشی وڵاتان دروستبكه‌ن. ئێستا ئه‌نجومه‌نی سێنای ئه‌مریكا یاسایه‌كی تێپه‌ڕاندووه كه ئه‌و ڕێگه‌یه به ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی فیدراڵ ده‌دات تا كۆنترۆڵی درۆنه‌كان بگرێته‌ده‌ست. له یاساكه‌دا ئه‌وه هاتووه كه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه ته‌نانه‌ت ئه‌م درۆنانه بخاته خواره‌وه. جێبه‌جێكردنی به‌ربڵاوی ئه‌م یاسایه جێگه‌ی مشتومڕو نیگه‌رانییه، چونكه یه‌كێك له سووده‌كانی ئه‌م درۆنانه ئه‌مه‌یه كه ژوورنالیسته‌كان و چالاكانی هه‌ندێك له ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ‌و وێنه، كه‌ڵك له‌م ئامێرانه وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ئیمزای له‌سه‌ر بكرێت ده‌بێته یاسا‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure