له مۆدێلی تیتانیۆمدا وه‌ك سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی تری 2019 ئێج، ڕواڵه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه سه‌رنجڕاكێش كراوه. چراكانی Trim LED وه‌ك مۆدێله‌كانی تر ستاندارد كراون، هێڵی ده‌وره‌كه‌ی ده‌ستكاری كراوه تا هه‌ندێك ئاڵۆزتر بێته به‌رچاو. به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێله‌كانی خوارتر واته SE و SEL كه له تایه‌ی 18 ئینچی كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت، له تیتانیۆمدا له تایه‌ی ستانداردی 19 كه‌ڵك وه‌رگیراوه. جگه‌له‌مه په‌كیجێكی 1195 دۆلاری له‌گه‌ڵه كه تایه‌ی 20 ئینچی تێدایه. هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله 250 ئه‌سپه‌هێزو 280 پێ-پاوه‌ند هێزی زه‌بری هه‌یه. له‌چاو مۆدێلی ساڵی ڕابردوو 5 ئه‌سپه‌هێزو 5 پێ-پاوند هێزی زه‌بری زیاتره. كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنۆلۆژی نوێی تریشی بۆ زیادكراون وه‌ك وایرلس هاتسپات، چرای ئۆتۆماتیك، ڕاگری ئۆتۆماتیكی پێشه‌وه، یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه له‌سه‌ر هێڵ، سیستمی زانیاری خالی نادیار. نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه 47775 دۆلاره. خاك –سةرمةند كوردة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure