دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له باره‌ی هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه ده‌خاته ڕوو. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دۆزره‌وه‌ی كاسینی كه به‌م دواییه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی زه‌مینی ئاژانسی ناسای ئه‌مریكیی كردووه، مادده‌ی ئه‌ڵقه ناوه‌كییه‌كانی زوحه‌ل به خێرایی ده‌كه‌ونه ناو به‌رگه هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌مزووانه دوو ئه‌ڵقه‌ی ناوه‌كیی ئه‌و هه‌ساره‌یه نه‌مێنن. له‌مباره‌یه‌وه (هنته‌ر وایت) له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كان له شاری (بلده‌ر)ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه وتی» ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی زوحه‌ل له كاتی كه‌وتنه ناو به‌رگه هه‌واكه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه بارانێكی به لێزمه ببارێنن، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه سه‌هۆڵ و تۆز و تنۆكه ئاوه‌كان به خێرایی ده‌جوڵێن، به شێوه‌یه‌ك زوحه‌ل له هه‌ر چركه‌یه‌كدا نزیكه‌ی (10- 45) تۆن له ماده‌ی ئه‌ڵقه‌كان لوش ده‌دات». وتیشی» دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی دوا ساته‌كانی ژیانی له ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رگه هه‌وای هه‌ساره‌كه‌دا به‌سه‌ر بردووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و بارانه سه‌یره‌ی كه بریتییه له تۆز و تنۆكی ئاو له ئه‌ڵقه‌كانه‌وه ده‌بارییه سه‌ر هه‌ساره‌كه له‌وه‌وه نزیك بووه». پێشتر و له ساڵی 1980 دا دۆزه‌ره‌وه‌ی ڤۆییجه‌ر شوێنه‌واری ئه‌و بارانه‌ی له ئاوێزه‌ی به‌رگه هه‌وای هه‌ساره‌كه‌دا بینیووه و (كاسینی)ش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه و بۆ زانایانی سه‌لماند ئه‌و بارانه به‌رده‌وامه ئه‌ڵقه نزیكه‌كانی هه‌ساره‌كه به‌رهمیان دێنن. هینته‌ر وایت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی» كاسینی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه مادده پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌ڵقه‌كانی هه‌ساره‌كه هاوشێوه‌ی مادده‌ی كلكداره‌كانه، به‌و پێیه‌ی بریتییه له مادده‌ی ئه‌ندامیی و ئۆكسجین و ئامۆنیا و ده‌چێته ئه‌و كارلێكه ئاڵۆزانه‌وه له كاتی بارینی ( باران) به‌سه‌ر زوحه‌لدا». وایت له كۆتاییدا وتی» ئه‌م شتانه هه‌مووی مانای وایه كه هه‌ردوو بازنه‌ی (C-D) كه نزیكن له هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه به‌م نزیكانه نامێنن». سه‌رچاوه: نۆفۆستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure