زانایانی شوێنه‌وارناسیی له ناوچه‌یه‌كی سویسرا ده‌ستێكی نامۆیبرۆنزییان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3500 ساڵ. به پێی ڕاپۆرته‌كانی شوێنه‌وارناسانی سویسرا پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌سته برۆنزییه به‌شێك بووبێت له په‌یكه‌رێكی دێرین و ئه‌و ده‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی شوێنه‌واریی دیكه‌ی نائاساییدا دۆزراوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش خه‌نجه‌رێك و چه‌ند په‌راسوویه‌كی مرۆڤیش. زانایانی شوێنه‌وارناس ساڵی ڕابردوو ئه‌و پارچانه‌یان له ناوچه‌یه‌كی نزیك (Bern)ی سویسرادۆزیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو و تێیدا ئه‌وه‌یان ڕونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌سته نامۆیه كۆنترین به‌شه كه سه‌ر به‌و په‌یكه‌ره كانزاییه‌یه كه پێشتر له ئه‌وروپا دۆزراوه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌كانی ناشیوناڵ جوگرافیكیش ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له دوای شیكردنه‌وه‌ی كاربۆنی بۆ دیاریكردنی مێژووی ده‌سته‌كه ، شوێنه‌وارناسان به‌رده‌وام بوون له كاری كنه و پشكنیان و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ده‌سته له ناو گۆڕی پیاوێكدا بووه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی برۆنزیی. به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و زانایانه، هه‌رچه‌نده گۆڕه‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه به هۆی هۆكاره‌كانی كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام توانیویانه په‌یكه‌ری به‌ردینی جه‌سته‌كه بدۆزنه‌وه له ناو گۆڕه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵیشیدا چه‌ند كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كی دیكه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش (زه‌خره‌فه‌یه‌كی برۆنزی ) و بۆیه‌یه‌كی ئاڵتونیی. ئه‌و زانایانه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و گۆڕه‌دا نێژراوه ده‌بێت كه‌سێكی خانه‌دان و پایه‌به‌رز بووبێت، چونكه به پێی شیكردنه‌وه كاربۆنییه‌كانی سه‌ر ئه‌و بۆیه ڕووه‌كییه‌ی به‌كار هاتووه بۆ داڕشته‌ی برۆنزه‌كه، كێشی ده‌سته‌كه نزیكه‌ی ( ره‌تڵیك ) ده‌بێت، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1500 بۆ 1400ی به‌ر له زایین دروستكراوه واته نزیكه‌ی 3500 ساڵ پێش ئێستا، جێگه‌ی ئاماژه‌یه ، ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ( ڕاوچییانی گه‌نجینه‌كان) به هۆی ئامێری گه‌ڕان به دوا كانزا به‌نرخه‌كانه‌وه توانیویانه هه‌موو گه‌نجینه‌كانی ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییه بدزن به‌ر له‌وه‌ی زانایانی شوێنه‌وار ده‌ست بكه‌نه‌وه به كاری كنه و پشكنینه‌كانیان . ده‌سه‌ڵاتدارانی (Bern)یش له به‌یاننامه‌یكدا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه هێشتا زووه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نن كه داخۆ ئه‌و ده‌سته برۆنزییه له ناوچه‌ی سێ ده‌ریاچه‌كه دروستكراوه یان له شوێنێكی دیكه و دووره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه. ستیڤان هۆچولی به‌رپرسی كو‌لتور و شوێنه‌واری (Bern)یش له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌رچه‌نده ئاگایان له‌وه‌یه كه هه‌زاران گۆڕ له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی برۆنزیی، به‌ڵام ئاشنا نه‌بوونیان به پارچه‌یه‌كی وا ده‌گمه‌ن و نایابی مێژوویی ده‌ریده‌خات كه هێشتا كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر میژووی ڕابردوویان و هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن كه له زانیارییه‌كانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و چاخه مێژووییه. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure