14/10/2018 09:21 AM

ماسكی میوه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كانی پێستت ده‌هێنێت

سوودی میوه‌و گیراوه‌ سروشتییه‌كان یه‌كجار زۆرن بۆ  پێست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینه‌كان و كێشه‌كانی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ كاریگه‌ری روون و ئاشكرایان هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌گشتی.

-ماسكی مۆزو هه‌نگوین
مۆز به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ند توخمێكی سوودبه‌خش و ڤیتامین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بریقه‌داركردنی پێست و له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
مۆزێك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین به‌باشی تێكه‌ڵبكه‌، پاشان بیده‌ له‌ پێستی  رووخسارت و بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ، ئه‌م ماسكه‌ ده‌توانرێت هه‌موو رۆژێك دووباره‌بكرێته‌وه‌ چونكه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی زیان به‌ پێست ناگه‌یه‌نێت.

-ماسكی شلیك و لیمۆ
شلیك یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست و كۆتاییهێنان به‌ چه‌وری ژێرپێست.
چه‌ند شلیكێك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ رووخسارت بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

-ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ
هه‌ندێك له‌ خانمان به‌ده‌ست چه‌وری پێستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێن، بۆیه‌ ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانه‌وێت رزگاریانبێت له‌ ده‌ردانی چه‌وريیه‌ بێزاركه‌ره‌كان پێویسته‌ ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ به‌كاربێنن.
بۆ ئه‌م ماسكه‌ش پێویستمان به‌ هه‌رمێیه‌ك و سێ كه‌وچكی گه‌وره‌ گوشراوی لیمۆیه‌، له‌ خه‌ڵاته‌ی كاره‌بایيدا هه‌ردووكیان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ  ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ به‌ رووخسارته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.
باشتروایه‌ ئه‌م ماسكه‌ پێش خه‌وتن به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی باشتری هه‌بێت بۆ پێست.

-ماسكی زه‌یتی زه‌یتون و سێو
سێوه‌كه‌ له‌ خه‌ڵاتێكی كاره‌بایدا به‌ باشی ورد ده‌كه‌یت، دواتر نیوكوپ زه‌یتی زه‌یتون و نیوكوپ ئاوی گوڵی تێده‌كه‌یت، وازی لێده‌هێنین هه‌تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت، پاشان بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت و به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved