خۆراكی سه‌ره‌كی خانه‌كانی مرۆڤ بریتییه له شه‌كری گلوكۆز بۆ ئه‌نجامدانی فرمانه‌كان، كاتێك خواردن ئه‌خورێت شه‌كری گلوكۆز له‌ڕێگه‌ی گه‌ده‌و ڕێخۆڵه‌كانه‌وه ده‌مژرێت و ئه‌چێته خوێنه‌وه، له‌وێشه‌وه بۆ خانه‌كانی له‌ش. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ی خوراوه زیاتربوو له پێویستی له‌ش، ئه‌وا گلۆكۆزه زیاده‌كه ئه‌چێته ناو جگه‌رو ماسولكه‌كان، له‌وێ خه‌زن ده‌كرێن بۆ كاتی پێویست. هه‌روه‌ها كاتێك ئاستی شه‌كر له‌ناو خوێندا دائه‌به‌زێت و له‌ش پێویستی پێیده‌بێت، هۆڕمۆنێكی تایبه‌ت هانی جگه‌ر ده‌دات بۆ ده‌ركردنی گلۆكۆزه خه‌زنكراوه‌كه بۆ خوێن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن بۆ ڕاده‌ی ئاسایی و سوود لێوه‌رگرتنی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ئه‌م هه‌نگاوانه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ڕوونادات، له ئه‌نجامدا دابه‌زینی شه‌كری خوێن ڕووئه‌دات. له‌مباره‌یه‌وه د.داهات حه‌وێزی پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه: 1- دابه‌زینی شه‌كری خوێن به ئاستی گلوكۆز له خوێندا به كه‌متر له 50 ملگم/دلتر پێناسه ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی و باری ته‌ندروستی كه‌سه‌كه وه‌ستاوه، بۆ نموونه له نه‌خۆشی شه‌كره ناڕه‌حه‌تییه‌كانی دابه‌زینی شه‌كری خوێن له‌وانه‌یه له ئاستێكی به‌رزتری شه‌كر رووبدات (واته پێشئه‌وه‌ی بگات به 50). دابه‌زینی شه‌كری خوێن حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نیه، به‌ڵام زیاتر له كه‌سانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشانی شه‌كره په‌یدا ده‌بێت. 2- زۆر هۆكار هه‌ن به‌شداری ده‌كه‌ن له دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له خوێندا، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له نه‌خۆشی شه‌كره ڕووئه‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕین یان زیادكردنی بڕی ده‌رمانه‌كانی شه‌كره (زیاتر به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر به ده‌رزی ئه‌نسۆلین)، هه‌وكردنێكی سه‌خت، گۆڕینی سیستمی پارێزی شه‌كره‌و نه‌خواردنی نان، زیادبوونی چالاكی له‌ش و وه‌رزشكردنێكی زۆر. 3- هۆكاره‌كانی تر بۆ نه‌خۆشی دابه‌زینی شه‌كر وه‌كو زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، لابردنی به‌شێكی كۆئه‌ندامی هه‌رس به نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌خۆشی جگه‌ر (وه‌كو له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر)، نه‌خۆشی سستی گورچیله و له‌كاركه‌وتنی رژێنه‌كانی سه‌ر گورچیله‌و گرێی په‌نكریاس و گرێی ژێر مێشكه رژێن و هه‌وكردنی سه‌ختی خوێن و به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌كو ده‌رمانی خه‌مۆكی و دژی مه‌لاریا، هه‌ندێكجاریش برسیه‌تییه‌كی زۆر‌و درێژخایه‌ن ئاستی شه‌كر له خوێن دائه‌گرێت. 4- نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته به‌پێی سه‌ختی دابه‌زینی شه‌كری خوێن ده‌گۆڕێت، له سه‌ره‌تای كه‌مبوونه‌كه نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به برسێتی و سه‌رئێشه‌و هیڵنج ئه‌كات، توڕه‌بوون و دڵه‌كوتێ و ده‌ست له‌رزین و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر نیشانه‌ی تری حاڵه‌ته‌كه‌یه. 5- ئه‌گه‌ر ئاستی دابه‌زینه‌كه زیاتربێت، ئه‌وا هه‌ست به لێڵبو‌ونی بینین و بێهێزی و سه‌رگێژخواردن ئه‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا دابه‌زینی گلۆكۆز زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه توشی گه‌شكه‌و بورانه‌وه‌و بێهۆشبوونی بكات، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه گیانیش له‌ده‌ستبدات. 6- به پشتبه‌ستن به ناڕه‌حه‌تی و نیشانه‌كان و پشكنینی گلۆكۆزی خوێن (پشكنینی شه‌كر له خوێندا)، پزیشكی پسپۆڕ ده‌ستنیشانی حاڵه‌ته‌كه ئه‌كات، هه‌ندێكجار بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی دابه‌زینی شه‌كری خوێن هه‌ندێك پشكنینی گشتی خوێن و پشكنینی هۆڕمۆنه‌كانی په‌نكریاس و سۆناری ناوسك و ئه‌شیعه‌ی موگناتیسی بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجامده‌درێت. 7- چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی دابه‌زینی شه‌كری خوێن زۆر گرنگه بۆ ڕێگه‌گرتن له زیانگه‌یاندن به مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی كه‌م دابه‌زینی شه‌كری خوێن چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه بكوژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه توانی شتێكی شیرین بخوات وه‌كو چوكلێت یان شه‌ربه‌ت، ئه‌وا راسته‌وخۆ باری ته‌ندروستی له مه‌ترسی ده‌رئه‌چێت. پزیشكی هه‌ناوی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌كات به پێدانی خواردنی شیرین به ده‌م و پێدانی ده‌رزی شه‌كرو هه‌ڵواسینی مغزی. دوای جێگربوونی باری ته‌ندروستی و ئاساییبوونه‌وه‌ی ئاستی گلوكۆز، پزیشكه‌كه چاره‌سه‌ری هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌كات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure