Sony WH-1000XM3 ناوی مۆدێلی نوێی هێدفۆنه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆنیه. به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌و له‌چاو مۆدێلی پێشوتری 20% سوكتره. هه‌روه‌ها تا ڕاده‌یه‌ك له كه‌مكردنه‌وه‌ی نۆیزیشدا باشتربووه‌و كوالیتیه‌كه‌ی بۆ ته‌له‌فۆنكردنیش باشتركراوه. ته‌مه‌نی باترییه‌كه‌ی زۆره‌و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی پێ زیادكراوه كه گونجاون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن. یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كانی سه‌ر ئه‌م هێدفۆنه ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی له‌گوێكردندا هه‌ستده‌كه‌ن گوێتان كه‌مێك گه‌رم بووه. له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سۆنی بووه‌ته كێبڕكێكاری به‌هێزی Bose له دروستكردنی هێدفۆنی دژه‌نۆیز، ئێستاش به‌م مۆدێله تازه‌یه كه نرخه‌كه‌ی 330 دۆلاره توانیویه‌تی باشترین هێدفۆنی دژه‌نۆیز به‌رهه‌مبهێنێت. كێشی هێدفۆنه‌كه 254 گرامه كه هێشتا له‌چاو مۆدێلی Bose QuietComfort 35 II كه كێشه‌كه‌ی 235 گرامه قورستره، به‌ڵام له ئاسانیدا شانبه‌شانی كۆمپانیای Bose چووه‌ته پێشه‌وه. ته‌نها به 10 خوله‌ك شه‌حنكردنه‌وه بۆ 5 كاتژمێر به‌كاریبهێنن و ئه‌گه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كه‌ی مامناوه‌ندی بێت شه‌حنه‌كه‌ی 30 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه. خاك - ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure