ساڵۆنی كوردستانی نوێ به ناونیشانی (ئه‌زموونی میلله‌تان له ناساندنی كه‌یسی جینۆساید_دا ) كۆڕێكی بۆ مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق رێكخست. له كۆڕه‌كه‌دا كه 14-10-2018 به ئاماده‌بوونی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و رۆشنبیران به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح رۆشنایی خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ناساندنی جینۆسایده‌كان له جیهاندا، به‌دیاریكراویش باسی له جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له 1915 و هۆلۆكۆستی جوله‌كه له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا كرد. هه‌ر له‌میانی كۆڕه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح به وێنه‌و دۆكیۆمێنت له‌ڕێی داتاشۆوه سه‌ردانێكی مه‌یدانی خۆی بۆ كامپی ئۆشفیتز له پۆڵه‌ندا روونكرده‌وه، كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كاندا تایبه‌ت كرابوو به كۆكردنه‌وه‌و قڕكردنی جوله‌كه‌و تێیدا به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له 1 ملیۆن جوله‌كه‌و هه‌ندێك توێژی دیكه‌ی تێدا له‌ناوبران، كه به‌لای نازییه‌كانه‌وه له مرۆڤ به كه‌متر داده‌نران. له‌وباره‌یه‌شه‌وه كۆڕگێڕ به‌وردی باسی له یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی به‌ش و پێكهاته‌كانی كامپه‌كه كرد‌و شێوازی پاراستن و هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌له به‌جێماوه‌كان و بیناو دامه‌زراوه‌كانی كامپه‌كه‌ی شیكرده‌وه، كه ئێستا بووه‌ته مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی و به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی تێیدا ئه‌نجامدراوه. له به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان به‌شداریان له فراوانكردنی ته‌وه‌ری كۆڕه‌كه‌دا كرد. خاك - فۆتۆ/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure