15/10/2018 08:44 AM

رۆژانه‌ چه‌ند هێلكه‌ بخۆێت؟

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی هێلكه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌، هه‌ر له‌بوونی پرۆتینی و ئه‌نتی ئۆكسیدان و چه‌ندین جۆر ڤیتامینی تر.

دامه‌زراوه‌ی گشتی خۆراكی ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌وروپیه‌كان گرنگیيه‌كی زۆر به‌ خواردنی هێلكه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌هۆی بوونی كۆلیسترۆڵی زۆر له‌ناو هێلكه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشيیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات.

له‌ ئه‌مریكاش، به‌هۆی خواردنی هێلكه‌ له‌گه‌ڵ چه‌وری به‌راز، كه‌ چه‌وریيه‌كانی زیاتر ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیایی ساڵانه‌ 231 هێلكه‌ ده‌خۆن.

هلمت گوهلكه‌ سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی بونیادی دڵ له‌ ئه‌ڵمانیا، پێیوایه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا چوار هێلكه‌ بخورێت ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی نه‌خۆشیيه‌كانی دڵ نابێت.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved