بۆ كارئاسانیكردنی ده‌رچووانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی وه‌رگرتنیان هه‌یه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا ده‌رچووان به شێوازی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین ده‌توانن فۆرمی سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن. له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه 17-10-2018ـه‌وه سیستمه‌كه كارا ده‌بێت و ده‌رچووانی قۆناغی 12 ده‌توانن سكاڵاكانیان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆماربكه‌ن و پێویست به‌وه ناكات سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت یاخود تۆماری زانكۆكان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانیان. به‌ڵكو به‌هه‌مان پاسوۆردو یوزه‌رنه‌یمی خۆیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی (regayzanko.com) بچنه ناو سیستمی وه‌رگرتن و فۆڕمی سكاڵاكانیان تۆماربكه‌ن. وه‌زاره‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه سكاڵا تۆماركردن بۆ گۆڕینی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه كه كێشه‌یان له شوێنی وه‌رگرتن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و (860) ده‌رچوویه كه ناویان له‌هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure