غازات واته گریانی منداڵ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 كاتژمێر له ڕۆژێكداو زیاتر له 3 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كداو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 هه‌فته (یاسای ژماره 3ی پێده‌ڵێن). نزیكه‌ی 25%ی منداڵ توشی ئه‌م غازات و گریانه ئه‌بێت، زۆربه‌ی كات له ئێواره‌و شه‌ودا ڕووئه‌دات له ته‌مه‌نی 6 بۆ 8 هه‌فته بڕی ئه‌و گریان و غازاته ئه‌گاته لوتكه. هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م غازاته چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده هیچ هۆكارێكی دیاریكراوی نیه به‌ڵام ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه غازاته‌كه زیاد ده‌كه‌ن. 1- باش پێنه‌گه‌یشتنی سیستمی مێشك و ده‌مار. 2- هه‌ستیاری زۆر بۆ ده‌ستلێدان و ده‌نگه‌ده‌نگ ئه‌گه‌ر هه‌یبێت. 3- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایكیان ئه‌خۆن له‌وانه‌یه هه‌ندێك خواردن كه دایكی ئه‌یخوات هۆكار بێت بۆ زیادبوونی غازات. 4- ئه‌و منداڵانه‌ی شیری قوت‌و ئه‌خۆن له‌وانه‌یه هه‌ندێك پڕۆتینی ناو شیره‌كه‌یان پێنه‌كه‌وێت. 5- زۆر شیر خواردن یان خێرا شیر خواردن. 6- ئه‌و دایكانه‌ی جگه‌ره له‌كاتی سكپریه‌كه ده‌كێشن ڕێژه‌ی غازات له منداڵه‌كانیاندا دوو ئه‌وه‌نده زیاد ئه‌كات. 7- ئه‌گه‌ر دوای شیر خواردنه‌كه نه‌یخه‌یته سه‌ر شانت بۆ نۆشكردنی شیره‌كه. 8- منداڵێك كێشی كه‌م بێت له‌كاتی له‌دایكبووندا. 9- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه برسی بێت. 10- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ترشیه‌تی گه‌ده‌ی بگه‌ڕێته‌وه سورێنچكی. چاره‌سه‌ر: * پێویسته منداڵه‌كه زۆر له‌باوه‌ش بگریت ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی كه نه‌شگری. * ئه‌توانیت بتڵێك ئاوی گه‌رم یان مه‌مه‌شوشه ئاوی گه‌رمی تێدا بێت (به‌مه‌رجێك زۆر گه‌رم نه‌بێت زیان به منداڵه‌كه بگه‌یه‌نێت) له‌سه‌ر سكی منداڵه‌كه دایبنێ. * دایكی شیرده‌ر هه‌وڵبدات لایه‌كی سنگی به‌تاڵبكاته‌وه ئینجا بیبه‌یته سه‌ر لاكه‌ی تر. * دایك هه‌وڵبدات ده‌ست به‌سه‌ر سكی منداڵه‌كه‌تدا بهێنیت له شێوه‌ی میلی كاتژمێر. * ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری قوت‌و ئه‌خۆن باشتره جۆری شیره‌كه بگۆڕن نه‌وه‌ك هه‌ستیاری هه‌بێت به پڕۆتینی ئه‌و شیره. * زوو زوو منداڵه‌كه‌ت بخه‌ره‌سه‌ر شانت. * ئه‌توانیت منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر سكی بیخه‌یته‌سه‌ر قاچه‌كانت و جوڵه به قاچه‌كانت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ماساج به سكی بكرێت. * زۆرجار منداڵ كاتێك ئه‌یخه‌یته ناو ئۆتۆمبێل و له‌كاتی ڕۆیشتنی سه‌یاره منداڵه‌كه بێده‌نگ ئه‌بێت، بۆیه دایك و باوك سوودی زۆر له ئۆتۆمبێل ئه‌بینن. چ كاتێك پێویست به بینینی پزیشك ده‌كات؟ 1- ئه‌گه‌ر تای هه‌بێت 2- پیساییه‌كه‌ی خوێن یان لیمانی له‌گه‌ڵدا بێت 3- ڕشانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر‌و به قوڵپ بێت 4- ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی شیرخواردنی كه‌می كرد خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure