15/10/2018 09:08 AM

باشترین خۆراك بۆ زیادكردنی باڵا

به‌ شێوازێكی ته‌ندروست و بێ زیان گرنگیدان به‌ جه‌سته‌و گه‌شه‌كردنی باڵا پێویستی و خواستی زۆربه‌ی كه‌سه‌كانه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی له‌ڕێگه‌ی سایتی خاكه‌وه‌ ڕێنمایی خۆراك به‌ ته‌ندروستخوازان ده‌دات.

باشترین خۆراك بۆ گه‌شه‌و زیادكردنی باڵا ئه‌م خۆراكه‌ سروشاتیانه‌ن:
(تور، سپێناخ و بڕۆكلی، سپیایی به‌تایبه‌ت شیرو ماست وپه‌نیر، ماسی به‌تایبه‌ت سه‌له‌مون و تونه‌، مریشك یان گۆشتی سور به‌ڵام بێ چه‌وری، شۆڤان یان ئاردی شۆڤان، ئاردی بۆر، برنجی بۆر، گه‌نمه‌شامی، میوه‌ به‌تایبه‌ت مۆزو قۆخ و مانگۆو ئه‌نه‌ناس و قه‌یسی و گێزه‌رو كاڵه‌ك و كێوی، هێلكه‌و گوێزو باده‌م و فستق).

ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته‌ نه‌خورێت یان به‌ كه‌می بخورێت ئه‌مانه‌ن:
( شه‌كرو شیرینی، فاست فود به‌تایبه‌ت پیتزاو هه‌مبه‌رگر، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌تایبه‌ت بیپسی و كۆلاو خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان، جه‌لی بۆن و جپس).

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved