كرته‌كرت یان ته‌قه‌ته‌ق كردنی ئه‌ژنۆ به‌ته‌نها دیارده‌یه‌كی ئاساییه گه‌ر هه‌ندێكجار ڕووبدات، به‌ڵام پێویسته پشتگوێ نه‌خرێت و سه‌ردانی پزیشك بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی جومگه‌و ئازار به سایتی خاكی راگه‌یاند: له‌م حاڵه‌تانه‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت: 1- ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت 2- له‌كاتی ئاوسانی ئه‌ژنۆ 3- بوونی ئازاری زۆر‌و به‌رده‌وام له ئه‌ژنۆ به‌تایبه‌ت له كاتی ڕۆیشتن به‌پێ بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له چاره‌كێك 4- به‌زه‌حمه‌ت جوڵانی ئه‌ژنۆو نوشتانه‌وه‌ی 5- پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵ به‌تایبه‌ت له خانماندا ڕووده‌دات چونكه هه‌ندێكجار ڕه‌نگه كرته‌كرتی ئه‌ژنۆ یه‌كه‌م نیشانه‌ی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقان بێت ئه‌گه‌ر كرته‌كرت یان ته‌قه‌ته‌ق كردنی ئه‌ژنۆ هیچ هۆكارێكی نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌وانیش: * شێلان و مه‌ساجكردنی ئه‌ژنۆ: له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌و نزمكردنه‌وه‌ی به‌هێواشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ باری ئاسایی و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان. * دابه‌زینی كێش له‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون. * دووركه‌وتنه‌وه له وه‌ستان به پێوه‌و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك. * ئه‌ژنۆت بخه‌ره ناو ئاوی شیله‌تێنه‌وه بۆ ماوه‌ی (5-10 خوله‌ك) : بۆ نموونه له‌كاتی خۆشتن. * ئه‌گه‌ر هۆكاری كرته‌كرتی ئه‌ژنۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه بوو پێویسته چاره‌ی نه‌خۆشیه‌كه بكرێت بۆ نموونه له‌ڕێگه‌ی: - عیلاج ته‌بیعی (فیزۆسێراپی): له‌ڕێگه‌ی ئامێری(T.N.S ) وه‌رزشه‌وه بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ئه‌ژنۆ و قاچ. * ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لینجی دروستده‌كه‌نه‌وه‌و ناهێڵن نه‌خۆشی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ زیاتر بێت و كڕكڕاگه‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن، وه‌ك: - گلۆزكه‌ماین سۆلڤه‌یت ( glucosamine sulfate ) - كۆنترۆتین ( Chondroitin ) - MSM - هه‌ندێك ڤیتامین و كانزاو پێكهاتووی خۆراك: وه‌ك ئۆمێگا3، ڤیتامین دی، كالسێوم. - لێدانی ده‌رزی له‌ژێر ئامێری ڤلۆرۆسكۆپی: ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتووه‌و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ك سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه‌و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و كاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و ده‌زیه‌كان بریتین له: *هایلۆرۆنیك ئه‌سید *پلازمای نه‌خۆشه‌كه * ده‌رزی ستیرۆید: ئێستا زۆر كه‌م به‌كاردێت وه‌ك (دیپۆمیدڕۆڵ) چونكه كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه‌و زیانی لاوه‌كی هه‌یه. - به‌كارهێنانی خانه‌ی كۆندرۆسایت كه له نه‌خۆشه‌ك وه‌رده‌گیرێت. - چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشكی ( Pulsed radiofrequency (PRF) treatment ) كه زۆر كاریگه‌ره‌و زوو ئه‌نجامه باشه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه. * گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌شێكی یان به‌ته‌واوی: پێویسته كاتێك ئه‌نجامبدرێت كه هه‌موو ڕێگاكانی تر بێ سوود بووبن، چونكه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یه‌و له‌ژێر به‌نجی گشتیدا ده‌كرێت و جومگه دروستكراوه‌كه دوای چه‌ند ساڵێك پێویسته بگۆڕێته‌وه، ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌كه هیچ سوودێكی وای لێنه‌بینێت. * ده‌رزی چینی یان ده‌رزی ئاژنین، پێویسته پزیشكی پسپۆڕ بیكات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure