له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییز و وه‌رزی سه‌رمادا هه‌ندێك كه‌س ڕووده‌كه‌نه بنكه و ناوه‌نده پزیشكییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ئه‌نفلۆنزا ، به‌ڵام پزیشكان ڕێنمایی ده‌ده‌ن كه ئه‌و ڤاكسینه بۆ هه‌ندێك كه‌س پێویسته نه‌ك بۆ هه‌مووان. توێژه‌ره‌وانی په‌یمانگای ( رۆبه‌رت كوخ) له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن»ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ڤاكسینی دژه ئه‌نفلۆنزایه پێویسته له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌و ده‌رزییه له خۆیان بده‌ن، چونكه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت». پزیشكانیش ده‌ڵێن» ئه‌وانه‌ی پێویسته ئه‌و ده‌رمانه وه‌ربگرن به‌ساڵاچووه‌كانن كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو (60) ساڵه‌وه‌یه و ئه‌و ژنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه دووگیانن و ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه چاودێریی كه‌سانی پیر و به ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ و ڕۆژانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵیان». هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان پێیان باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له خوار شه‌ست ساڵییه‌وه‌یه ئه‌و ڤاكسینه به‌كارنه‌هێنن و ئه‌گه‌ریش به‌كاریانهێنا زیانی بۆیان نابێت ، هه‌ندێك كه‌سی هه‌ستیاریش هه‌یه كه ڕۆژانه هۆكانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار ده‌هێنێت و له‌شوێنه جه‌نجاڵه‌كاندا كار ده‌كات ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌رزیی دژه ئه‌نفلۆنزا له خۆیان بده‌ن ئاساییه. به‌ڵام ئه‌و پزیشكانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن مناڵی ته‌مه‌نی باخچه‌كانی مناڵان باشتره ئه‌و ڤاكسینه‌یان بۆ به‌كار نه‌هێنرێت ئه‌گه‌ر خۆیان یان خوشك‌و براكانیان نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان نه‌بێت . ئه‌وان ده‌ڵێن» خودی كوتانه‌كه نابێته هۆی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزا، چونكه ئه‌و مادده‌یه‌ی له ڤاكسینه‌كه‌دایه پێكهاته‌یه‌كه له فاكته‌ره‌كانی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزا، به‌ڵام مردوون و چالاك نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه هه‌ست به نیشانه‌كانی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت ده‌كات». ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدایه به‌پێی پێگه‌ی (تی ئۆنلاین)ی ئه‌ڵمانیی له پاییزی ساڵی 2017 و كۆتایی به‌هاری 2018دا زیاتر له 334 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا تۆماركراوه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه‌متره له ژماره ڕاسته‌قینه‌كه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن ناچنه لای پزیشك و له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه . هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ساڵانه 60 هه‌زار حاڵه‌تی قورس تۆمار ده‌كرێت له‌وانه‌ش 1600 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزا ده‌بێته هۆی مردن ، كه (87%) ی ئه‌و ژماره‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ن ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو په‌نجا ساڵه‌وه‌یه. ئه‌و داتا زانیارییانه‌ش سه‌باره‌ت به تووشبون به په‌تای ئه‌نفلۆنزا وای له پسپۆڕان كردووه كه هۆشداری بده‌ن و ڕێنمایی خه‌ڵك بكه‌ن كه ڤاكسینی دژه ئه‌نفلۆنزا وه‌ربگرن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به ته‌مه‌نن و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشیی درێژ خایه‌نییان هه‌یه. سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure