زۆر له توێژینه‌وه‌كان كه تا ئێستا له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی بای ناوسك كراون ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و حاڵه‌ته له هه‌موو مرۆڤێكی له‌شساغدا ده‌بێت هه‌بێت و گرتن و كۆنترۆڵكردنیشی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی خۆراكیی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا بای ناوسك وه‌ك شتێكی عه‌یبه و نه‌خوازراو و جێگه‌ی پێكه‌نین سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و گازانه له ناو سكدا و ڕێگه‌گرتن له ده‌رچوونی كاره‌ساتی به دواوه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت» ڕێگه‌گرتن له‌باو هه‌وای ناو ڕیخۆڵه‌كان ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌رسكردندا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆر ڕێگه‌گرتنی وا ده‌كات ئه‌و بایه شوێنێكی تر بدۆزێته‌وه بۆ ده‌رچوون و كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو ده‌م و زۆر جار ده‌بێته هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م». هه‌موو مرۆڤێكی له‌شساغیش ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ردا دێت كه زۆر جار ئه‌و بایه له شوێن و كاتی گونجاو‌دا نییه و بۆیه كۆنترۆڵكردنی زۆری كه‌سه‌كه تووشی سك هه‌ڵئاوسان و ئازاری ناوسك ده‌كات. هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (كلایر كۆلێنز )ی پسپۆڕی خۆراك له زانكۆی نیوكاسل ده‌ڵێت: هێشتنه‌وه‌ی بای ناو ڕیخۆڵه‌كان ده‌بێته هۆی په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌كان و هه‌ندێك جاریش كه‌سه‌كه تووشی هه‌ڵویستی شه‌رمهێن ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاوسانی به‌شی خواره‌وه‌ی سك و دواتریش به سووڕێكی پێچه‌وانه ئه‌و گازه له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه له ده‌مه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هۆی دروستبونی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م». زۆر كه‌سیش حه‌ز به هیچ یه‌ك له‌م حاڵه‌تانه ناكات ، كه‌واته كه‌سێك كه هه‌ست به بوونی بژو بای سكی ده‌كات چی بكات؟ ئه‌و پسپۆڕه وه‌ڵامده‌داته‌وه كه پێویسته كه‌سه‌كان له‌و كاته‌دا شوێنێكی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هه‌وا و گازه‌ی ناو سكیان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ناوسكیان بپارێزن له ئێش و ئازار و هه‌م تووشی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م نه‌بن. (كلایر كۆلێنز) له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌ندێك ڕاستی داوه سه‌باره‌ت به بای ناوسك له‌وانه‌ش مرۆڤ له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا نزیكه‌ی(700) ملیلتر گازی ڕیخۆڵه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ژنان و پیاوان هه‌مان بڕ به‌رهه‌م دێنن و ڕۆژانه‌ش هه‌موو مرۆڤێكی له‌شساغ پێویستی به‌وه‌یه 8 جار خۆی له‌و بایانه ڕزگار بكات، له كاتی نووستنیشدا نیوه‌ی ئه‌و گازه به‌رهه‌مده‌هێنرێت به به‌راوورد به ڕۆژ. كۆڵێنز ده‌ڵێت» هه‌ندێك جار ئه‌و بای ناوسكه بۆنیشی ناخۆشه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی پێكهاته كبریتییه‌كانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه دیاریكرا كه له‌سه‌ر 16 كه‌سی پێگه‌یشتوو كرا و بۆ ماوه‌یه‌ك فاسۆلیا و لاكتۆزیان درایه كه جۆره شه‌كرێكه كه نامژرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی به‌كاردێت. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆنه ناخۆشه بێزار كه‌ره، به‌ڵام بۆ به‌سوده بۆ ته‌ندروستیی، ئه‌مه‌ش له وتارێكی پزیشكیدا ئاماژه‌ی پێكراوه كه پێگه‌ی پزیشكیی (گیزوندهایت)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه. له‌و وتاره‌دا هاتووه ، بای ناوسك زۆرتر گازی كبریتیدی هایدرۆجینه كه گازێكی بێ ڕه‌نگه و توانای سوتاندنی هه‌یه و بۆنێكی ناخۆشی هاوشێوه‌ی بۆنی هێلكه‌ی پیسی هه‌یه كاری ئه‌وه‌یه ڕێگه له هه‌ر زیانێك ده‌گرێت كه به‌ر له‌ش بكه‌وێت، بۆن كردنی بڕێكی كه‌می ئه‌م گازه كه له ناو ڕیخۆڵه‌كانی مرۆڤدا به‌رهه‌م دێت، ڕێگه له زیانگه‌یاندنی مایتۆكۆندریای خانه‌كانی له‌ش ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له دواجاردا مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به جه‌ڵته‌كانی مێشك و‌دڵ و هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه : الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure