جه‌رجیر یه‌كێكه له‌و سه‌وزه به‌تامانه‌ی هه‌موو كه‌س ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات، گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌وزكانی تربێت یان له‌گه‌ڵ خواردن و یاخود به زه‌ڵاته. جه‌رجیر سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و كانزا و ڕیشاڵ، له‌وانه‌ش مادده‌ی بیۆفلافۆنیات، كانزاكانی وه‌ك كالیسیۆم و ئاسن و زینك و فۆسفۆر، له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی A و C. توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه جه‌رجیر ڕۆلێكی كاریگه‌ری هه‌یه له وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی میكرۆبه‌كان و كه‌ڕووه‌كان، بۆیه له‌كاتی تووشبوون به هه‌وكردن و كه‌ڕوو و قارچك باشتره جه‌رجیر بخۆیت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure