16/10/2018 09:00 AM

وه‌زیری رۆشنبیری به‌شداری پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت ده‌كات

دیدارو سەردانەکانی وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان لە پێشانگای کتیبی نێودەوڵەتی فرانکفۆرتدا.

لەمیانەی بەشداریکردنیدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتیب لە فرانکفۆرت، وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان سەردانی چەندین خانەی کتێبی ولاتانی کردو پێشوازیشی لە "تۆبیاس ڤۆیس"ی جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت بەرپرسی پەیوەندیيە نیودەوڵەتیيەکان و بەرپرسی بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کرد.

لەو سەردانەدا جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی بەشداری خانەی کوردی بەگرنگ زانی و هیواشی خواست لە سالانی داهاتوودا پێگەی خانەی کوردی بەرچاوترو کاراتربێت و بەرچاوڕوونیشیدا سەبارەت بە بایەخی بەشداربوون لەو کەرنەڤالە ڕۆشنبیریيەدا کە لەسەر ئاستی جیهان سالانە دەکرێتەوەو داوایکرد کورد کار لەسەر ئەم بەشداریکردنە بکات، چونکە پێیوابوو چۆنیەتی بەشداریکردن وادەکات پێگەی هەر ولات و نەتەوەیەک گەورەو چالاکتر بکات ولاتی جۆرجیا کە میوانی شەرەفی ئەمساڵی پێشانگای فرانکفۆرت بوو.

بەنمونە هێنایەوە وتی: نزیکەی 130 کتێبیان وەرگێڕاوەتەسەر زمانی ئەڵمانی و زمانەکانی تر، دواتر وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان خالد دۆسکی کە بە هاوڕێيەتی ئەنوەر حسێن بازگر جێگری سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و بەرپرسی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە پێشوازیان لە جێگری سەرۆکی پێشانگای فرانکفۆرت پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری و بایەخی ئەم بەشداریکردنەی خستە بەرچاو.

ڕوونیشیکردەوە شەری داعش و کێشەی ئاوارەو قەیرانی ئابوری و کێشەی ڤیزە هۆکارێکی دیارو بەرچاو و ئاستەنگ بوون لە بەردەم بەشداریيەکی کارای کوردستان، ڕاشیگەیاند وەک کورد بایەخی ئەم پێشانگایە لەبەرچاو دەگرین و بۆ ئێمە گرنگە چونکە ئێمە میللـەتێکی ئاشتیخوازین و سالانێکی زۆر لەسایەی ڕژیمە داپلۆسێنەرەکانی عێراقدا دەرگاو پەنجەرە جیهانیەکانمان بەڕوودا داخرابوو.

لە بەشیکی تری دانیشتنەکەدا باسی لە کارو چالاکيیەکانی وەزارەت ڕۆشنبیری کردو خۆشحاڵیسی دەربڕی بە پەیوەندی نیوان وەزارەت و پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت، دواتر خەلاتی رێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەلایەن خالد دۆسکی درایە جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت.

دواتر لەلایەن خانەی کتێبی سەلتەنەی عەمانەوە پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ئەنوەر حسێن بازگر جێگری سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کراو هەمانکات کەناڵی الجزیرە چاوپێکەوتنیکی کورتی سەبارەت بە بەشداری کورد لە خانەی کتیبی کوردیدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان کردو دوای چاوخشاندن بە پێشانگاکەدا لەلایەن سەرپەرشتیاری خانەی کتێبی سەلتەنەی عەمانەوە "مەوسوعەی سەلتەنەی عەمان " کە چەندین موجەلەد بوو بەخشرایە خالد دۆسکی.

هەر لەمیانەی سەردان و دیدارەکانی خانەی کتێبی دامەزراوەی محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بۆ زانیاری پێشوازیان لە وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوڕێی کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەنووس یوسف مەنتک و د.سەروەر عەبدولا سەرپەرشتیارانی خانەی کتێبی کوردی محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم سەبارەت بە پەیوەندیيە ڕووناکبیریەکان قسەو گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا بەریوەبەری جیبەجێکاری دامەزراوەکە ئاماژەی بە ڕەوشی عێراق کردو  هیوای خواست حکومەتی داهاتوو حکومەتی گەشەپێدان و سەقامگیری بێت و هەمان ڕێچکەی مام جەلال بگرنەبەر کە هەمیشە وەک کەسێکی هوشیار بە حیکمەت و وانەکانی چارەسەری کێشەکانی دەکرد.

سەبارەت بە کوردیش پییوابوو هەموو شتێک هەلومەرجی خۆی هەیەو دەکری کورد کار لەسەر بە دامەزراوەیی و سەروەری یاسا بکات و خۆی ئامادەبکات بۆ گۆڕانکاریەکان.

هەر لەمیانەی ڕۆژانی پێشانگاکەدا سەردانی چەندین خانەی تر کراو وەزیری رۆشنبیری پێشوازی لە میوانانی خانەی کتیبی کورد کردو چەندین کەسایەتی وەک ئیبراهیم یتکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لودڤیکدهاڤن و هاوڕێکانی کرا.

هەمانکات دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان سەردانی خانەی کوردی کردو لەگەل وەزیری رۆشنبیری باسی گرنگی و بایەخی بەشداریکردنی کوردستانیان کردو دواتر میوانداری وەزیری رۆشمنبیری خالد دۆسکی و بەرپرسی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە کردو لە نوسینگەی کۆمیتەی ئەڵمانیا پیشوازی لێکردن و دواتر میوانداری کردن و گفتوگۆی چڕوپڕ ئەنجامدراو سەبارەت بە بەشداربوونی کوردو بایەخی ئەو بەشداریکردنە لە پێشانگای کتیبی فرانکفۆرت  چەندین پیشنیاریان خستەبەرچاو.


خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا


















created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved