ڕۆژى 15-10-2018 له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا ده‌گيرێت و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. له راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه كۆپیه‌كی بۆ خاك نێردراوه، ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه زانیاریان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین ده‌ستكه‌وتووه كه له‌كاتی پشكنین له‌لایه‌ن لیژنه 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌و به‌هۆی هه‌بوونی گومانی خراپبوون، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا گیراوه. وتیشی: بڕی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه كه بڕه‌كه‌ی 1800 كیلۆگرامه، نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ئه‌نجامی پشكنیه‌كه‌ش به نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه. راشیگه‌یاند: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به له‌ناوبردن ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure