له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم كه كۆپییه‌كی بۆ خاك نێردراوه تێیدا هاتووه، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی غازی سروشتی بۆ ماوه‌ی 48 تاكو 72 سه‌عات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه: هاووڵاتییانی به‌ڕێز ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 19-10-2018 كۆمپانیای داناغاز به هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز سروشتی و به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆریه‌كانی غازی سروشتی بۆ ماوه‌ی 48 تاكو 72 سه‌عات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت وه‌زاره‌تی كاره‌با به هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه كارده‌كات له‌رێگه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كاریگه‌ری كه‌می له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت. هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه دوای جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێت و هاووڵاتیان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure