دایكان و باوكان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان خه‌وێكی ته‌ندروستی هه‌بێت و زۆرترین كاته‌كانی منداڵه‌كانیان پشوو وه‌رگرتن بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه ساوایه هه‌ر گۆڕانێك له خه‌وی منداڵه‌كه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ خه‌وێكی باش و ته‌ندروست. له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی راگه‌یاند: پابه‌ندبوون به‌م خاڵانه‌وه گرنگه. 1- ئه‌بێت كاتی خه‌وتن و كاتی هه‌ستان له‌خه‌و دیاریكراو بێت و بڕی پێویست بخه‌وێت، واتا هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتی دیاریكراودا بخه‌وێت و هه‌سێتت له‌خه‌و. 2- نابێت جیاوازی كاتی نووستن و هه‌ستان له‌و ڕۆژانه‌ی كه ناچێت بۆ قوتابخانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ئه‌چێت بۆ قوتابخانه له 1 سه‌عات زیاتربێت. 3- پێویسته منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووستن بڕی پێویست وه‌رزش و یاری بكات. 4- ژووری نوستن پێویسته بێده‌نگ و تاریك یان ڕووناكی زۆر كه‌م بێت. 5- ژووری نووستن پێویسته پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی هه‌بێت واته نابێت سارد یان گه‌رم بێت. 6- نابێت له ژووری نووستن منداڵ سزابدرێت. 7- نابێت له ژووری نووستن ته‌له‌فزیۆن هه‌بێت. 8- پێش نووستن نابێت چا، كۆلا، چوكلێت، كۆفێ بدرێت به منداڵ. 9- ئه‌توانیت پێش خه‌وتن ژه‌مه خواردنێكی سوك بده‌یت به منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له برسێتیدا خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure