16/10/2018 09:18 AM

باشترین شێوازی خه‌وتن بۆ منداڵ

دایكان و باوكان هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان خه‌وێكی ته‌ندروستی هه‌بێت و زۆرترین كاته‌كانی منداڵه‌كانیان پشوو وه‌رگرتن بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌ ساوایه‌ هه‌ر گۆڕانێك له‌ خه‌وی منداڵه‌كه‌ هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ خه‌وێكی باش و ته‌ندروست.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند: پابه‌ندبوون به‌م خاڵانه‌وه‌ گرنگه‌.

1- ئه‌بێت كاتی خه‌وتن و كاتی هه‌ستان له‌خه‌و دیاریكراو بێت و بڕی پێویست بخه‌وێت، واتا هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتی دیاریكراودا بخه‌وێت و هه‌سێتت له‌خه‌و.

2- نابێت جیاوازی كاتی نووستن و هه‌ستان له‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ ناچێت بۆ قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ ئه‌چێت بۆ قوتابخانه‌ له‌ 1 سه‌عات زیاتربێت.

3- پێویسته‌ منداڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووستن بڕی پێویست وه‌رزش و یاری بكات.

4- ژووری نوستن پێویسته‌ بێده‌نگ و تاریك یان ڕووناكی زۆر كه‌م بێت.

5- ژووری نووستن پێویسته‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی هه‌بێت واته‌ نابێت سارد یان گه‌رم بێت.

6- نابێت له‌ ژووری نووستن منداڵ سزابدرێت.

7- نابێت له‌ ژووری نووستن ته‌له‌فزیۆن هه‌بێت.

8- پێش نووستن نابێت چا، كۆلا، چوكلێت، كۆفێ بدرێت به‌ منداڵ.

9- ئه‌توانیت پێش خه‌وتن ژه‌مه‌ خواردنێكی سوك بده‌یت به‌ منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ برسێتیدا خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه‌.


خاك – تانیا ئاواره‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved