توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌به‌ردبوویه‌كی (فۆسیل) ددان كه له نیمچه دوورگه‌ی ئیتالیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و له جورناڵی PLOS ONEدا بڵاوكراوته‌وه، هه‌ندێك له كۆنترین پاشماوه‌كانی مرۆڤ شیده‌كاته‌وه. ددانه‌كه‌كان، كه نزیكه‌ی 450,000 ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤی دێرینی نیانده‌رتاڵیان هه‌یه. به گه‌ڕانه‌وه بۆ چاخی ناوینی پله‌یستۆسین، به‌به‌ردبووه‌كان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن كه بۆشاییه‌كان له به‌شیكی ئاڵۆز له دره‌ختی بنه‌ماڵه‌ی شێوه مرۆڤه‌كان (هیومنۆید) پڕبكه‌ینه‌وه. كلێمێنت زانۆلی له زانكۆی تولۆزی 3 و هاوكاره‌كانی به شیكارییه‌كی وردی مۆرفۆلۆژیكی و شێوازه‌كانی میكرۆ سی.تی سكه‌ن، توانیان زۆر به‌سه‌ختی ته‌مه‌نی به‌به‌ردبووه‌كه به 450,000 ساڵ بخه‌مڵێنن. پاشان ددانه‌كان له‌گه‌ڵ ددانی جۆره‌كانی تری مرۆڤه دێرینه‌كان به‌راوردكران، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هی مرۆڤی نیانده‌رتاڵن. زانۆلی ده‌ڵێت "به‌مكاره‌و توێژینه‌وه‌كانی تری ئه‌مدواییه، ئێستا ڕوونه كه نیانده‌رتاڵه‌كان لانیكه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ 450,000 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو ڕه‌نگه زیاتریش. ئه‌م ته‌مه‌نه له هی نیانده‌رتاڵه ئاساییه‌كان زۆر زیاتره‌و به‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه ڕووننه‌بوو كه ئه‌م پاشماوانه‌ی ئیتالیا سه‌ر به چ جۆرێكی مرۆڤه دێرینه‌كانن". ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌ی به‌به‌ردبووه‌كانی نیانده‌رتاڵ هی ئه‌مدواییانه‌ن -واته له 130,000 ساڵ تا 40,000 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر نیانده‌رتاڵه‌كانی به‌ر له‌و سه‌رده‌مه زۆر ئاسته‌مه. ددانه‌كانی چاخی ناوینی پله‌یستۆسینی له دوو شوێن دۆزراونه‌ته‌وه، یه‌كیان نزیك له ڕۆم و ئه‌ویتر له ده‌ره‌وه‌ی تریستێ (Trieste). ئه‌م فۆسیلانه پێكه‌وه به‌شێكی سه‌رنجڕاكێش له به‌ڵگه‌ی فیزیكی پیشانده‌ده‌ن كه پشتوانی ده‌كات له ده‌ستكه‌وته جه‌نه‌تیكییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ. به‌به‌ردبووی تر له ئه‌وروپا هه‌ن كه ته‌مه‌نیان نزیكه له‌م به‌به‌ردبووانه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئیتالیا تایبه‌تمه‌ندی نیانده‌رتاڵه‌كانیان نییه، هه‌ربۆیه ده‌رده‌كه‌وێت كه جۆره‌كانی تری مرۆڤیش هاوكات له‌گه‌ڵ نیانده‌رتاڵه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئه‌وروپا ژیاون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure