16/10/2018 04:20 PM

لاهووتی عەرەبی وبنەماكانی توندوتیژی ئایینی

 

یەك لەكتێبەكانی  بیرمەندی میسری (یووسف زێدان ) بەناوی ( لاهووتی عەرەبی و بنەماكانی توندو تیژی ئایینی ) لەوەرگێڕانی ( ئەحمەد سەیید عەلی بەرزنجی) و چاپ وبڵاوكردنەوەی  (دەزگەی  جەمال عیرفان ) لەم ڕۆژانەدا بەقەبارەی 306 لاپەڕە كەوتە بەردەستی خوێنەران . 
  بابەتەكانی  ئەم بەرهەمە فیكرییە بریتییە لە  بەراەوردكاریەكی  زانستیانەی نێوان  هەرسێ‌ ئایینی ( مەسیحی و یەهوودی وئیسلام ) كە ڕۆشنبیرانی  گەلانی دەڤەری ڕۆژەڵاتی ناڤین بەگشتی و میللەتەكەی خۆمان بەتایبەت  زۆر پێویستە لێی ئاگەداربن ، بیكەنە زەخیرەیەكی ماریفی ... شتێك بزانن لە سەرەتاو ماهییەتی هەردوو ئایینەكەی بەر لەپەیدابوونی ئیسلام .
  تێگەیشتن لە مەبەست و ئامانجی ئەم كتێبە كاتێك دێتەدی كەخوێنەر لەدەسپێكەوە بەڕیز بەشەكانی بخوێنێتەوە ، بژاردە لەدەقە تەوڕاتیەكانكەوەك بەڵگە بۆچەوتی فیكرییان هێنراونەتەوە ، ئەوكات دەردەكەوێ‌ یەهوودی چۆن لەخواو مەسیح وگەردون گەیشتووە ، لەڕووی لاهووت و بەڵگە چەسپاوەكانی بوونی خواو خەسڵەتەكانی  وە
زیندوبوونەوە تاچ ئاستێك گومڕان. 


لەئیسلامدا بەدرَێژبوونەوەیەكیKalam زانستی لاهووت تەوەرێكی سەرەكی كتێبەكەیە كەنووسەر ( زانستی كەلامپێشتر لەخۆی دادەنێ‌ ، سەرەتای سەرهەڵدانی كەلام (ئەم زاراوەیە لای ئامریكایی و ئەوروپاییەكانیش هەرواڕۆیشتووە ) لای عەرەبە موسوڵمانەكان لەسەدەی یەكی كۆچیدا تا سەرهەڵدانی كۆمەڵ ودەستەی موعتەزیلەو ئەشاعیرەو ئەوانیدی . نووسەر ئەمە وەك ئەڵقەی زنجیرێكی پێكەوە گرێدراو دەبینێ‌ .


  توندو تیژی لەئایینەكاندا ، هۆكارو دەرەنجامەكانی ، لەیەهوودییەوە  تاپیاوانی ئایینی مەسیحی كەزۆریان بوونە قوربانی دیدو بۆچوونی جیاوازیان وزاڵبوونی نەزعەی كاركردن بۆدنیا  نەك دین ، لەوانیشەوە بۆپێكدادان لەنێوان مەزەبەكانی  ئەرسۆزەكسی وپرۆتەستانتی وكاسۆلیك  ونەستوورییەكان.


  كاریگەری ئەو هزرە جیاوازانە  لەسەر نەش ونماكردنی بیرو تێڕوانینی جیاواز لەئیسلامدا وپەیدابوونی كۆمەڵو فیرقەی مەزەبی و ئینجا پێكادان و بڵاوبوونەوەی توندو تیژی و یەكتر قەبووڵنەكردن . 
  ئەم دیاردەیە ، نووسەر بە سێ‌ لۆنەی ( ئایین ، سیاسە ، توندوتیژی ) ناودەبات ، پێشنیازیشی بۆچارەسەركردنی بریتیە لەتێگەیشتن و لێكگەیشتن ، وەك باشترین ڕێگەچارەیەك بۆبنبڕكردنی ئافەتی  توندو تیژی لەنێوان دەستەڵاتی سیاسی وكۆمەڵە ئایینییەكان .
  وەرگێڕیش لەڕێڕەوی باسەكاندا  هەندێ‌ جار  خۆی تێهەڵقورتاندووە ، بەپەراوێزێ‌ یا سەرنجێ‌ ، تائەو وشەو زاراوانەی  پێویستیان بە ڕاڤەكردن یابەرامبەرەكەی  لەكوردیدا  هەیە دایناون، چونكە نووسین و كۆڵینەوە لەسەر ئایینەكانی  یەهوودی و مەسیحی بەتایبەت  وبەكوردی كردنیان  تاڕادەیە شتێكی تازەیە  ولەڕووی هەندێ‌ وشەو زاراوەیانەوە زمانەكەمان كەمێ‌ هەژارە.

 

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved