ماوه‌ی حه‌وت رۆژه چالاكيیه‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئێواره‌ی 16-10-2018 كۆتایی به كاره‌كانی هات و خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین به‌سه‌ر فلیمه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكران. خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی نێوخۆیی بۆ فیلمی (The Sea Swells) بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن بۆ فیلمی (her Birthday Night) بوو، خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمیش بۆ فیلمی (Taaval) بوو. له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌رانی كورته‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی (Mothers of Luna) بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی (The Camel Boy) بوو، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری نێوخۆیی بۆ فیلمی (Dada Saltaneh - داده سه‌ڵته‌نه) بوو. دادوه‌ران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری نێوده‌وڵه‌تیان به‌خشییه فیلمی 3 Stolen Cameras، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵاتی لیژنه‌ی دادوه‌رانی بۆ فیلمی درێژ بۆ فیلمی (Shoplifters) بوو. خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ له فیلمی درێژ بۆ نه‌ڤید محه‌مه‌دزاده له فیلمی (No Date no Signature) بوو، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ له فیلمی درێژ بۆ شونا لزیما له فیلمی (Bad Poetry Tokyo) بوو، خه‌ڵاتی باشترین سینه‌ماتۆگرافی بۆ ئالێنی دۆپرانته‌ر له فیلمی (The Sower) بوو، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی The Interpreter - مارك لیسكا بوو. هه‌ر له فێستیڤاڵه‌كه خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنه‌ری فیلمی درێژ دابه‌شكراو خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به ده‌رھێنه‌ری فیلمی درێژ بۆ (مه‌جید مه‌جیدی) بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی (3 Faces) بوو له ده‌رھێنانی جه‌عفه‌ری په‌ناھی. جێی ئاماژه‌یه، ساڵانه له شاری سلێمانی كه به پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه سینه‌ماكاران به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن و به یه‌كێك له فێستیڤاڵه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌برێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure