فیلمی ئه‌یلان-ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی یۆنان به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه رایگه‌یاندووه: فیلمی ئه‌یلان له فێستیڤاڵی سالۆنیك بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌شداری ده‌كات كه له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له به‌شی مافه‌كانی مرۆڤدا كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات. وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه له رۆژی 18-10-2018 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 21-10-2018 به‌رده‌وامده‌بێت. سه‌باره‌ت به چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی: چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌رو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی. فیلمی سینه‌مایی ئه‌یلان له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌كردووه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به ناوی بێده‌نگی ئاسمان كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure