پۆڵ ئاڵن یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی مایكرۆسۆفت له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له شاری سیاتڵی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد. كۆمپانیای ڤه‌ڵكان بۆ وه‌به‌رهێنان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌واڵی كۆچی دوایی پۆڵ ئاڵن-ی تێدا راگه‌یه‌نراوه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤه‌ڵكان كه پۆڵ ئاڵن خاوه‌ندارێتی ده‌كرد، ئاماژه به‌وه دراوه كه ئاڵن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی لیمفه‌كانه‌وه له شاری سیاتڵ كۆچی دوایی كردووه. پۆڵ ئاڵن له ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ بیڵ گه‌یتس مایكرۆسۆفتی دامه‌زراندووه‌و دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به ماوه‌یه‌ك كۆمپانیاكه‌ی جێهێشتووه‌و له رۆژی 15-10-2018 له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure