17/10/2018 01:58 PM

كتێبێكی لەسەر یڵماز گونەی بڵاوكرایەوە

 

لەچوارچێوەی كارو چالاكییەكانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی، كتێبێكی گرنگ لەسەر ژیانی یڵماز گونەی، هونەرمەندی گەورەی گەلی كورد بەناوی "رێگا، چیرۆكی تاراوگەیەك" بڵاوكرایەوە.
مەراسیمی ناساندنی كتێبەكە، بە ئامادەبونی میوانانی سێیەمین فێستیڤاڵی فیلم و خوێنەران بەڕێوەچوو.
ئەم كتێبە ساڵی 2017 لەلایەن ئیدی هوپشمیدەوە نوسراوە، كە دەرهێنەرێكی سویسرییە و هاوڕێی نزیكی یڵماز گونەی بووە. لەلایەن نوسەر و رۆژنامەنوس "هێژا دڵشاد" وە كاری وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی كوردی بۆ كراوە.
كتێبەكە باس لە گێڕانەوەی چیرۆكی سەركەوتنی یڵماز گونەی وەك دەرهێنەرێكی مەزنی گەلی كورد، لە زیندانی ئیسپارتەوە بۆ فێستیڤاڵی كان و بەدەستهێنانی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتون دەكات. نوسەر وەك شایەتحاڵێكی رووداوەكان پانتاییەكی زۆری بە گێڕانەوەی ژیانی یڵماز گونەی لە وڵاتی تاراوگە داوە و هەندێ‌ وێنەی تایبەتی یڵماز گونەی لەو سەردەمەدا بەكارهێناوە.
كتێبەكە لە دووتوێی 248 لاپەڕە پێكدێت. لەلایەن كۆمپانیای مەستی فیلم ئەركی چاپكردنی كتێبەكەی گرتۆتەئەستۆ. 
خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved